2018/05/04 | 11:17

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی بەغدا بەجێ دەهێڵێت و روو دەکاتە هەولێر

(هەواڵ كوردستان)- ”ماوەی مانگێکە هەندێک کەلوپەل لە فڕۆکەخانەکە نەدراونەتەوە خاوەنەکانیان“

 

کۆمپانیایەکی گەورەی فڕۆکەوانیی جیهانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەجێ دەهێڵێت و روو دەکاتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

رۆژی هەینی 4/5/2018، ماڵپەڕی (ئەلغەد پرێس) لە زاری سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای (FedEx) بۆ گواستنەوەی کەلوپەل، چیتر کەلوپەلەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ناگوزاێتەوە.

 

ئەو کۆمپانیایە هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا چەندین ناوەندی بڕیار هەن و گەیشتنی کەلوپەلەکان بە هاوبەشەکانیان درەنگ دەکەوێت و نموونەشی بەوە هێناەتەوە، کە ماوەی مانگێکە هەندێک کەلوپەلیان گواستووەتەوە بەغدا و تا ئێستا رێگا نەدراوە لە فڕۆکەخانەوە بگەیەندرێتەوە خاوەنەکانیان.

 

هەروەک ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێ کردووە، کۆمپانیای فێدئێکس بڕیاری داوە ”لەمڕۆوە“ گەشتەکانی بۆ بەغدا ئەنجام نەدات و لەمەودوا کەلوپەلو بارەکان بگوازێتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، چونکە "فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌ رووى خێرايى گه‌ياندنى كه‌لوپه‌له‌كان بۆ هاوبه‌شه‌كانى پله‌ يه‌كه‌ و ته‌نيا له‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا كاروباره‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌چن".




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending