2018/05/04 | 12:17

کاندیدێکی پارتی: هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ دەدەین

(هەواڵ كوردستان)- ”کار لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری لە سنوورەکە دەدەین“

 

کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەن بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ جێبەجێ بکرێت.

 

شوکریە مەحمود، مامۆستای زانکۆ و کاندیدی ژمارە  24ی لیستی 184ـی  پارتی لە ئیدارەی راپەرین لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی  راگەیاند، فراکسیۆنی ئایندەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کار لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکات.

 

شوکریە مەحمود هەروەها رایگەیاند، یەکێک لە کارە بنەڕەتییەکانی بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بریتییە لە جێبەجێکردنی بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارەکەیان داوە و تەنیا رەزامەندیی حکوومەتی عێراق ماوە.

 

مەرزی لاوەکی کێلێ، کە ھاوسنورە لەگەڵ شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسنوری ئیدارەی راپەرینە و رۆژانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت.

لە ساڵی رابردووەوە بەھۆی بوونی مەرجەکانی بەنێودەوڵەتیبوون لە مەرزەکەدا بڕیاری بۆ دەرچووە، بەڵام حکوومەتی عێراق تا ئێستا رەزامەندیی لەسەر نیشان نەداوە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending