2018/05/04 | 12:17

لەیلا عەبدولجەبار: لایەنگرمان زیاد بوون.. خەڵك باش دەزانێت تەنیا پارتییە بەرگری لە مافەكانیان دەكات

(هەواڵ كوردستان)-

 

ئاكرێ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی لە سنووری لقی نۆ لە ئاكرێ دەڵێ، خەڵكی سنووری ئاكرێ، شۆڕشگێڕن و لە پرسە نەتەوایەتییەكانیشدا رۆڵێكی گەورەیان هەبووە، بۆیە لیستی 184ی پارتی بە تاكە لیست دەزانن بۆ بەرگریكردن لە مافە رەواكانیان.

 

لەیلا عەبدولجەبار، بەرپرسی راگەیاندنی لقی نۆی پارتی لە ئاكرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری ئاكرێ بەردەوامە، كە خەڵكێكی شۆڕشگێرَن و بە درێژایی مێژوو لە پرسە نەتەوایەتییەكان و كوردایەتی و پارتایەتیدا رۆڵێكی گەورەیان هەبووە، بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەیش كە زۆر گرینگە بۆ كورد لە بەغدا، خەڵكی سنووری ئاكرێ زۆر بە گەرموگوڕییەوە پشتگیری لە لیستی 184ی پارتی دەكەن".

 

عەبدولجەبار گوتیشی: "پێشوازیكردنی جەماوەر لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوە دەردەخات كە پێگەی پارتی زۆر بەهێزتر بووە لە جاران، چونكە خەڵك گەییشتووەتە ئەو بڕوایەی كە پارتی تاكە هێزە بتوانێ بەرگری لە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان بكات و رۆژ بە رۆژ لایەنگری لیستی پارتی زیاد دەكەن".

 

ئەو راشیگەیاند: "ئێمە لە سنووری ئاكرێ چوار كاندیدمان هەن و، پارتییش ئەم جارە بەراورد بە رابردوو دەنگەكانی زیاد دەكات و كورسیی باشیش بە دەست دێنین، چونكە كاندیدانی ئێمە هەمووی شارەزا و لێهاتوون".

 

لای خۆشیەوە، مامۆستای پەیمانگای تەكنیكیی ئاكرێ، لوقمان سەعید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خەڵكی ئاكرێ زیاتر هەستێكی نەتەوەییان هەیە و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش هەمیشە خەباتی بۆ كوردایەتی و دۆزی نەتەوەیی كردووە، بۆیە خەڵك لە سنووری ئاكرێ دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدات و، لیستی پارتییش زۆرینەی دەنگ لەو سنوورە بەدەست دێنێت، چونكە پارتی بەدیلی نییە".

 

ئەو مامۆستایە گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە داكۆكیكار بووە لە مافی گەلی كوردستان و ئەم جارەش لەبەغدا شەڕی بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكان دەكات و پارێزگارییش لەو دەستكەوتە نەتەوەییانە دەكات كە بە خوێنی شەهیدان بە دەست هاتوون".

 

هەر لەو بارەیەوە، واجیدە زیاد، كە قوتابییە لە سنووری ئاكرێ، گوتی: "خۆم و خانەوادەكەم دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دەدەین، چونكە ئەوەی بەرگری لە كوردستان كردووە و خوێنی ڕشتووە و قوربانیی زۆری داوە، هەر پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، بۆیە ئێمەیش جگە لە پارتی، دەنگ بە هیچ لیستێكی دیكە نادەین، چونكە دەزانین تەنها پارتی بەرگری لە مافەكانی ئێمە دەكات و پارێزگاری لە دەستكەوتەكانیش دەكات".

 

بڵند ئیبراهیم 

 

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending