2018/05/04 | 13:17

مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

(هەواڵ كوردستان)-

مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش هۆشداریده‌دات كه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو بازرگانیی به‌گه‌نمی جووتیارانه‌وه‌ ده‌كرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "عیراق شه‌ڕی لاوازكردنی ئابوریی هه‌رێم ده‌كات".

نه‌جیبه‌ نه‌جیب په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راتی عیراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ ساڵانه‌ عیراق پێویستی به‌بڕی چوار ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌یه‌ بۆ ئاردو هه‌رێمیش توانای به‌رهه‌مهێنانی ملیۆنێك و 300 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه‌، به‌ڵام بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی هه‌رێمی كه‌مكردۆته‌وه‌و به‌ناچاریش له‌ده‌ره‌وه‌ گه‌نم هاورده‌ ده‌كات".

حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه‌ بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم بۆ 323 هه‌زار تۆن كه‌مبكاته‌وه‌و نرخی وه‌رگرتنیشی دابه‌زێنێت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتی:"ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌می گه‌نم له‌هه‌رێم و بڕه‌كه‌ی كه‌می ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ عیراق مه‌به‌ستێتی ئابوریی هه‌رێم لاوازبكات".

ڕاشیگه‌یاند، "ساڵی ڕابردوو به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌كانیان، نزیكه‌ی 360 هه‌زار تۆن بۆ 400 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌لایه‌ن جوتیارانی هه‌رێمه‌وه‌ به‌بازرگانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق به‌نرخێكی كه‌م فرۆشراو دواتر بازرگانه‌كانی به‌نرخێكی زۆر ده‌یانفرۆشته‌وه‌ به‌به‌غدا".

ئه‌وه‌شی وت:"مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌شێكی زۆری گه‌نمی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ بفرۆشرێت و زیان به‌جوتیاران بگه‌یه‌نرێت".

SNN:

بەشی ھەواڵ

 28 خولەک پێشتر - May 4 2018 12:48PM

 592

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ غازی سرووشتیی رووسیا نێوانی ئەڵمانیا و ئەمریكا تێكدەدات
⋙ وەزارەتی کارەبا: بە جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکە پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
⋙ لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە کورد 15 پۆستی لە کەرکووک لەدەستداوە
⋙ بۆ نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سوود لە پەیڕەوی 22 پەرلەمان وەرگیراوە
⋙ شانده‌كێ هه‌ڤپشك يێ پارتى وئێكه‌تى گه‌هشته‌ به‌غدا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ؛ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی گیابڕین لە رووسیا
⋙ گرتەی ڤیدیۆیی پێکدادانی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە
⋙ بەڤیدیۆ؛ 21 ئەندامی دیکەی گرووپەکەی عەدنان ئۆکتار دەستگیرکران

Trending