2018/05/04 | 13:17

کەشناسی کۆی گشتی باران بارینی بڵاوکردەوە

(هەواڵ كوردستان)- کەشناسی هەرێم کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تا ئێستاش لە  سلێمانی ۷٨٥ ملم باران باریوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، تا ئێستا لە هەولێر ٣٦٠.٩ ملم باران باریوە، لە سلێمانی ٧٨٥.٥ ملم، دهۆک ٤٠٠.٨ ملم، کەرکوک، ٢٧١.٧ ملم و لە هەڵەبجەش ٤٨٤.٦ ملم باریوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، زۆرترین باران لە قەزای پێنجوێن باریوە کە ٨٩٠.٤ ملم بارانە، دوای ئەویش قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر دێت کە ٨٤٧.٨ ملم بارانی لێ باریوە.

هاوکات لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بارانبارین بەڕێژەی جیاواز لە شارەکانی هەرێم بەردەوام بوو، زۆرترین بارانیش لە قەزای ئامێدی باری کە ١٤.٦ ملم بوو، هەروەها دوای ئەویش لە سلێمانی زۆرترین بڕ باری کە ١٠ ملم بوو.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تەمبەڵی مرۆڤی هاوچەرخ بەرەو مردن دەبات
⋙ لایەنێکی ئیسلامی ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ لایەنێکی ئیسلامی توندڕەو لە گەڵ ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ ئێمری پشتەڤانێن ئارسینال پشت راست دکەت
⋙ داواکاری گشتیی ئەڵمانیا داوای گەڕانەوەی ئەشواق حەجی دەکات
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – كۆمپانیا فه‌يسبووكێ گه‌نجه‌كێ دێره‌لوكێ خه‌لات دكه‌ت
⋙ ڤیدیۆ؛ خێراترین راکەری جیهان دەیەوێت لە تۆپی پێدا ببێتە ئەستێرە
⋙ جەیمس جیفری دەبێتە نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

Trending