2018/05/04 | 13:17

سەدر خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە بەغدا ساز دەکات

(هەواڵ كوردستان)- بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە بەغدا

 

رێبەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە بەغدا ساز دەکات و نمایشی هێزی خۆی دەکات.

 

سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 4/5/2018، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، گەیشتە بەغدا.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە موقتەدا سەدر بەشداریی خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە بەغدا دەکات، کە پێشتر داوای کردبوو لە ئێوارەی رۆژی هەیەنی ساز بکرێت.

 

لەو خۆپیشاندانەدا، رێبەری رەوتی سەدر نمایشی هێز و پێگەی خۆی دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ لیستی سائیرون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رادەگەیەنێت.

 

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە تێیدا نزیکەی حەوت هەزار کەس رکابەریی لەسەر 328 کورسیی پەرلەمان دەکەن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ کڵچدارئۆغڵو بەهۆی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان یەک ملیۆن لیرە سزادرا
⋙ مەکگۆرک: فازڵ بەرواری سەرکردەیەکی تێکۆشەر و پاڵەوان بوو
⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending