
یه‌كێتیی غه‌درێكی گه‌وره له‌هێزه‌كانی سلێمانی ئاشكراده‌كات
لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان غه‌درێكی گه‌وره له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوری سلێمانی ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت، "پۆلیسی پاسه‌وانی پارتی پاشه‌كه‌وتیان كه‌متر لێكراوه وه‌كو له‌پاسه‌وانی یه‌كێتیی"، ده‌شڵێت:"له‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌موچه‌كانیان ئه‌نجامدراوه، پۆلیسی پاسه‌وانی میلاكی یه‌كێتیی و هێزه‌كانی دیكه، جگه له‌پارتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بونه".
قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، "دوای ته‌رخانكردنی بڕی دوو ملیار‌و 617 ملیۆن دینار بۆ هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی، ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان پێشتر 65% بوو، به‌ڵام به‌ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕێژه‌كه كراوه‌ته‌وه 55%".
وتیشی:"دوای گۆڕانكاری لهپاشكهوت, موچه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی سه‌ر به‌میلاكی پارتی كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وتوه، به‌ڵام پاسه‌وانی یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه، زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیكرد، "زۆترین ڕێژه‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر میلاكی یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی پێشتر به‌شێكی زۆری به‌رپرسان له‌ڕێگه‌ی واسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه موچه‌كانیان بۆ چاككراوهو ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه".
وه‌كو ڕه‌زگه‌یی وتی:"ناكرێت ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی پۆلیسی پاسه‌وانی نزیكبێته‌وه له‌ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پله‌باڵاكان، بۆیه ئه‌و غه‌دره‌ی له‌هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی ده‌كرێت جێی قبوڵ نییه".
SNN:
بەشی ھەواڵ
41 خولەک پێشتر - May 4 2018 2:35PM
1121
بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه .
نوێترین بابەت
زۆرترین بینراو
نرخە جیهانیەکان