2018/05/04 | 15:17

سوپای فەرەنسا: هێزەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە

(هەواڵ كوردستان)- سەرۆک ئەرکان روونکردنەوە لەبارەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان دەدات

 

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە هێزی وڵاتەکەی لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە.

 

رۆژی هەینی 4/5/2018، جەنەڕال فرانسوا لیکوانتەر، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کاری لەپێشینەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ”لەناوبردنی“ رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە.

 

فرانسوا لیکوانتەر هەروەها رایگەیاندووە، لەو باوەڕەدا نییە سوپای ئەمریکا هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی پێش ئەوەی کۆتایی بە داعش بهێندرێت.

 

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رەتی کردووەتەوە ژمارە و جۆری ئەو هێزەی وڵاتەکەی لەم دواییانە ناردوویەتییە سووریا ئاشکرا بکات و رایگەیاندووە، ”هێزەکانمان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لەوێ دەمێننەوە“.

 

فەرەنسا لە سالی 2015ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە 40 فڕۆکەی جەنگی بەشداریی شەڕی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەکات و لە ساڵی 2016ش بەشداریکرنی هیزە زەمینییەکانی لە شەڕی دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاندووە.

 

پێشتر لە رۆژی 29/3/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی ”بەم نزیکانە“ هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکێشێتەوە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending