2018/05/04 | 16:17

هێزەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە

(هەواڵ كوردستان)- سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رایدەگەیەنێت، کە هێزی وڵاتەکەی لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4ی ئایاری 2018، جەنەڕال فرانسوا لیکوانتەر، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کاری لەپێشینەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ”لەناوبردنی" رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە.

فرانسوا لیکوانتەر هەروەها رایگەیاندووە، لەو باوەڕەدا نییە سوپای ئەمریکا هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی پێش ئەوەی کۆتایی بە داعش بهێندرێت.

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رەتی کردووەتەوە ژمارە و جۆری ئەو هێزەی وڵاتەکەی لەم دواییانە ناردوویەتییە سووریا ئاشکرا بکات و رایگەیاندووە، ”هێزەکانمان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لەوێ دەمێننەوە".

فەرەنسا لە سالی 2015ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە 40 فڕۆکەی جەنگی بەشداریی شەڕی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەکات و لە ساڵی 2016ش بەشداریکرنی هیزە زەمینییەکانی لە شەڕی دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاندووە.

پێشتر لە رۆژی 29/3/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی ”بەم نزیکانە" هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکێشێتەوە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending