2018/05/04 | 16:17

نێچیرڤان بارزانی: ئیرهابی فیکری لە دژی پارتییەکانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

(هەواڵ كوردستان)- "هەندێک لایەن هێزە عێراقییەکانیان هان دەدا کوردستان داگیر بکەن"

 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئیرهابی فیکری لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە دژی ئەندامانی پارتی ئەنجام دەدرێت.

 

رۆژی هەینی 4/5/2018، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بانگەشەی لیستی 184ـی حزبەکەیدا لە سلێمانی، رایگەیاند، سلێمانی دارولمولکی بابانە و ”هەر مەحکوومی ئیرادەی گەلی خۆیەتی“.

 

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، لە سلێمانی ”ئیرهابی فیکری“ لە دژی پارتی هەیە و ئەندامانی ئەو حزبە لەناو ”ئیرهابی سیتەماتیک“ دەژین.

 

جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەندێک لایەن هەن دەیانەوێ سلێمانی لە کوردستان جیا بکەنەوە، لە کاتێکدا ئەو شارە مەڵبەندی خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد بووە.

 

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە حزبەکەی بەردەوام هەوڵ دەدات وەک هەولێر و دهۆک، خزمەتی سلێمانی بکرێت و حکوومەتیش بەردەوام کاری بۆ ئەوە کردووە.

 

جێگری سەرۆکی پارتی پێی وایە بەشێک لە سیاسەتمەدارەکانی سلێمانی هەوڵ دەدەن شکستەکانی خۆیان بخەنە سەر ئەستۆی پارتی، ئەوانە بەرپرسن لە نەبوونی خزمەتگوزاری لە سلێمانی، کە شارەکە بەڕێوە دەبەن نەک پارتی.

 

نێچیرڤانی بارزانی ئاشکرای کرد، کە وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، سلێمانی بودجەی تایبەتی خۆی هەیە و دەنێردرێتە ئیدارەی ئەو شارە، بەڵام ناخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان.

 

جێگری سەرۆکی پارتی هەروەها رایگەیاند، کە هەندێک حزب شەڕ بە سلێمانی دەکەن، بەڵام پارتی ”شەڕ بۆ سلێمانی دەکات“.

 

نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی بە خەڵکی هەڵەبجە دا، کە وەک چۆن حزبەکەی کاری کرد بۆ بەپارێزگاکردنی شارەکە، لە بەغدا هەوڵی زیاتر دەدا بۆ چەسپاندنی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

 

ئەو سەرکردەیەی پارتی بە ئاماژەکردن بەوەی پارتی لە کوێ بەهێزبێ، ئاوەدانی لەوێیە، داوای لە هاووڵاتییانی سنوورەکە کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە لیستی 184ـی پارتی بدەن.

 

هەروەک جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ”ئەگەر ئەو دەستە ناوخۆییانەی هەوڵیان دا  پێگەی کوردستان لاواز بکەن و رۆژانە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدایان دەکرد“، ئەوا کێشەکانی کوردستان زووتر چارەسەر دەکران.

 

نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوەی هەندێک لایەن دەیانویست سلێمانی لە هەولێر و دهۆک جیا بکەنەوە، رایگەیاند، کە ئەو هێزانە هانی هێزە عێراقییەکانیان دەدا هەولێر و دهۆک داگیر بکەن، بەڵام پارتی لە پردێ و سحێلا ئەو خەونەی هێزە عێراقییەکانی لەگۆڕنا.

 

لەپێناو خەڵکی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داوای لە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کرد لە بەغدا بە یەکگرتوویی هەنگاو بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتی زیاتر، بنێن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ میلانیا دێ ژ ترەمپی جۆدا بیت
⋙ تەمبەڵی مرۆڤی هاوچەرخ بەرەو مردن دەبات
⋙ لایەنێکی ئیسلامی ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ لایەنێکی ئیسلامی توندڕەو لە گەڵ ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ ئێمری پشتەڤانێن ئارسینال پشت راست دکەت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – كۆمپانیا فه‌يسبووكێ گه‌نجه‌كێ دێره‌لوكێ خه‌لات دكه‌ت
⋙ ڤیدیۆ؛ خێراترین راکەری جیهان دەیەوێت لە تۆپی پێدا ببێتە ئەستێرە
⋙ جەیمس جیفری دەبێتە نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

Trending