2018/05/04 | 17:17

موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌مڕۆ له‌ رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا له‌ ئه‌نكه‌را، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) به‌ فه‌رمی موحه‌ره‌م ئینجه‌ی كرده‌ كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.

لەمبارەیەوە پرسیارێكی گەورە ورووژاوە كه‌ بۆچی له‌ناو ئه‌و هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌دا، ئینجه‌ چانسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ببێته‌ كاندیدی جه‌هه‌په‌ و ئینجە كێیە؟

موحه‌ره‌م ئینجه‌ سیاسییه‌كی به‌ناوبانگی توركیایه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆری به‌ شاری یۆڵه‌ڤا كردووه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و شاره‌ بۆ جه‌هه‌په‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نووسینێكی فاتیح ئاتاڵای نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (قه‌رار)ی توركی، جه‌هه‌په‌ بۆیه‌ ئینجه‌ی كاندید كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ له‌ناو توركه‌ پارێزگارەكاندا خۆشه‌ویسته‌، له‌ هه‌مان كاتدا سیكۆلاریزمه‌كانیش خۆشیانده‌وێت.

ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌وێته‌ گه‌ڕی دووه‌مەوە، ئه‌وكات كورد و پارێزگارەكانی توركیاش ده‌نگ به‌ ئینجه‌ ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئینجه‌ پێشتریش له‌ چه‌ندین میتینگدا گوتبووی پڕۆژه‌ی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.

نابێت ئه‌وه‌ش باس نه‌كرێ كه‌ پێشتر چه‌ند میدیایه‌كی توركیا ئاشكرایان كردبوو، ئه‌گه‌ر ئینجه‌ ببێته‌ ركابه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیدێكی لاواز ده‌بێت و ئه‌ردۆغان به‌ ئاسانی لێی ده‌باته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ی ئاتاڵای، كه‌ پشتی به‌ راپرسییه‌كی ده‌زگاكه‌ی خۆیان به‌ستووه‌، ئه‌ردۆغان 56%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت و ئینجه‌ش 44% ده‌هێنێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending