2018/07/14 | 10:15

بن لادن ده‌یویست بێكهام تیرۆر بكات

(هەواڵ كوردستان)- "پلانه‌كه‌ وابوو سیمانی گۆڵپارێز به‌ پشتێنه‌ی تی ئێن تی بته‌قێنرێته‌وه‌و بێكهامیش به‌ نارنجۆك بكوژرێت"رووداو ـ هه‌ولێررۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی، به‌ گواستنه‌وه‌ی له‌ ئاژانسی ESPN ته‌له‌ڤزیۆنی و گواستنه‌وه‌ی له‌ كتێبی (تۆقین له‌ یاریگه‌)ی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ ئاده‌م رۆبینسۆن، كه‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی تاكێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی به‌ده‌ست كه‌وتووه‌  رایگه‌یاند، رێكخراوی ناوبراو به‌نیاز بوو داڤید بێكهام، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، له‌ مۆندیالی فه‌ره‌نسا 1998، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری تونس و ئینگلته‌را تیرۆر بكات. ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ نه‌یده‌ویست ته‌نیا بێكهام تیرۆر بكات، به‌ڵكو چه‌ندین ناوی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، ناویان له‌ لیستی تیرۆكردنی رێكخراوه‌كه‌ هاتبوو وه‌ك داڤید سیمان، گۆڵپارێزی ئه‌وكات، مایكل ئۆین و ئالان شیره‌ر. ئاژانسه‌كه‌ ئه‌و پلانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ رێكخراوی ناوبراو به‌نیاز بوو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و تیرۆركردنانه‌ په‌یڕه‌وی بكات و گوتی "ئۆسامه‌ بن لادنی سه‌رۆكی قاعیده‌، داوای له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی كردبوو، چاودێری جووله‌ و كرده‌وه‌كانی داڤید بێكهام و مایكل ئۆین بكه‌ن، له‌و كاته‌ی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌، هه‌ڵسن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی داڤید سیمان، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ تاكه‌كانی رێكخراوه‌كه‌، به‌ ئه‌نجامدانی ته‌واوی پلانه‌كه‌، به‌ تیرۆركردنی بێكهام و ئۆین". هه‌روه‌ها ئاژانسی ناوبراو ده‌شڵێت "جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ وابوو، 3 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌، به‌ ماوه‌ی 20 چركه‌ هه‌ڵبكووتنه‌ سه‌ر یاریگه‌، یه‌كێكیان پشتێنه‌ پڕ ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌ی پشتی له‌ ته‌ك سیمان بته‌قێنێته‌وه‌، دووه‌م نارنجۆكێك هه‌ڵداته‌ نێو شوێنی یه‌ده‌گه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بێكهامی لێبوو، سێیه‌میش ته‌قه‌ له‌ شیره‌ر بكات و پاشانیش ته‌قه‌ له‌ په‌یژه‌كانی یاریگه‌ بكات".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
⋙ گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە!
⋙ مۆسکۆ داوای روونکردنەوە دەکات
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending