2018/07/14 | 10:15

کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ نەجەف راگرت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرهێڵی ئاسمانیی کوەیتی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شاری نەجەف راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی لەنزیک سنووری عێراق راگەیاند.هێڵی ئاسمانی کوەیتی رایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکان و دۆخی ئەمنیی نەجەف، بڕیاریان دا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەو پارێزگایە.هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق، هێزێکی سەربازی رەوانەی سنوور کراوە و حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییان راگەیاندووە.رۆژی هەینی 13ی تەمووز، خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەڕێوەچوو، لە هەندێ لە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی کەوتەوە و، خۆپیشاندەرانیش لە نەجەف چوونە نێو فڕۆکەخانەی ئەو شارە.

خۆپیشاندەرێک لە میسان کوژرا و لە زیقاریش 42 کەس برینداربوون.

خۆپیشاندەران داوای: باشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو دەکەن و هەروەها دەیانەوێت گەندەڵی لە عێراق بنبڕبکرێت و هەلی کار بڕەخسێنرێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending