2018/07/14 | 10:50

فڕۆکەکانی تورکیا نزیک شێلادزێیان بۆردوومانکرد

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - دهۆک فڕۆکەکانی تورکیا گەلی باڵندای سەر بە شارۆچکەی شیلادزێیان بۆردوومانکرد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی رایگەیاند "بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە".خالید رێکانی، دانیشتووی کۆمەڵگەی سیریێی سەر بە شارۆچکەی شێلادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، کاژێر 12:15ـی 14-7-2018 فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی گەلی باڵندایان بۆردوومانکرد، شوێنە بۆردوومانکراوەکە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە کۆمەڵگەی سیریێی سەر بە شارۆچکەی شێلادزێ دوورە، کە بەردەوام خەڵک ھاتووچۆی ئەو شوێنە دەکەن، ئەمەش ترسی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکرد.دەروێش سیری، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای بۆردوومانەکە چەند ئەمبیولانسێکیان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تیمەکانیش تاوەکو بەرەبەیان لە ئامادەباشیدا بوون". بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو تەنیا لەم ساڵدا، تورکیا 86 جار گوند و ناوچاکانی نێروەرێکانی سەر بە قەزای ئامێدی بە پاساوی بوونی پەکەکە لەو ناوچانە بۆردوومان و تۆپباران کردووە، جگە لە زیانی ماددی، 10 ھاونیشتیمانی سڤیل کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending