2018/07/14 | 11:25

ئەمریکا و بەریتانیا: نابێت ئێران خاوەن چەکی ئەتۆمی بێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێردواجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بەریتانیا و بڕیاری دا هەموو ئەو رەخنانەی لەنێو شەقامی بەریتانی ئاراستەی خۆی و ئیدارەکەی کرابوون، پشتگوێ بخات.

ترەمپ لەگەڵ تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و چەندین پرسی هاوبەشیان تاووتوێ کرد، کە ئێران لەپێشینەدا بوو.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "سەرۆکوەزیران و من گفتوگۆمان لە سەر چەند بابەتێک کرد، لەنێویشیاندا رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی (چەکی) ئەتۆمی.

من سوپاسی سەرۆکوەزیران مەی-م کرد بۆ بەشداریکردن لە بەدواداچوونمان بۆ کۆریای باکوورێکی خاڵی لە ئەتۆم.

ئەمە یارمەتییەکی گەورە بوو.

سەرۆکوەزیران و من هەروەها باسی ئێرانمان کرد.

هەردووکمان کۆکین لەسەر ئەوەی ئێران نابێت هیچکاتێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە لە سەر ئەو بابەتە بوەستین.

من وا دەکەم و ئەویش وا دەکات، ئێمە هەموومان پێکەوە ئەوە دەکەین.

ئێمە پێویستە تیرۆریزم بوەستێنین.

ئەوە نەهامەتییە.

ئێمە پێویستە تیرۆریزم بوەستێنین، بگەینە چەند وڵاتێکی دیاریکراو.

باوەڕم وایە ئەوانیش لە رێیەکی دوورەوە هاتوون.

پێویستە هەر ئێستا پارەدارکردنی تیرۆریزم بوەسێندرێت".

مەی، لەگەڵ ترەمپ هاوڕابوو و رایگەیاند "لە دەستپێکەوە، لای سەرۆک ترەمپ روون بووە چۆن ئەو ئاستەنگانە دەبینێت کە ئێمە رووبەڕوویان دەبینەوە و ئێمە لەسەر زۆر شت کۆک بووین.

بۆ نموونە لەسەر پێویستیی گەیشتن بە ریكکەوتنێکی درێژخایەن بۆ هەڕەشەی کۆریای باکوور، کە رێککەوتنەکە لە سەنگاپوور بۆ بابەتی چەکداماڵینی ئەتۆمیی بوو.

بەریتانیا شانازی بە بەشداریی شارەزاکانییەوە دەکات، یان وەڵامدانەوەی کاریگەریی ناسەقامگیرکردنی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ ئێمە باسی ئەوەمان کرد چی زیاترمان پێدەکرێت بۆ پاشەکشەکردن بە ئێران، لە یەمەن و کەمکردنەوەی ئازارە مرۆییەکان، یان پێویستیی هاوپەیمانەکانی ناتۆ بۆ زیاترکردنی توانا و خەرجییە سەربازییەکانیان، ئێمە لە لووتکەی رۆژی یەکشەممەدا زیادکردنێکی بەرچاومان بینی".

ترەمپ نزیکەی دوو ساڵە رەخنە لە ئەندامانی ناتۆ دەگرێت، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی دەیدەنە ناتۆ و دەڵێت: دەبێت هەموو وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ، ساڵانە لانیکەم بڕی 2%ـی بودجەی وڵاتەکانیان پێشکەش بە خەزێنەی بەرگری ناتۆ بکەن.ترەمپ رەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت و دەڵێت: لەکاتێكدا بەرلین بڕی 1.24% لە کۆی گشتی بەرهەمی نەتەوەیی وڵات پێشکەش بە ناتۆ دەکات، ئەمریکا بڕی 4.2 خەرجی ناتۆ دەکات.

هەرچەندە راپۆرتەکانی ناتۆ باس لەوە دەکەن گوایە ئەمریکا بڕی 3.5% بە ناتۆ دەدات.ئەمە یەکەمین سەردانی ترەمپە بۆ بەریتانیا کە لەلایەن بەشێكی بەرچاوی شەقامی بەریتانی رەتکرایەوە و دژی وەستان.

بڕیارە رۆژی 16ـی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە هیلینسکی، پایتەختی فنلاند کۆببێتەوە و، وڵاتانی ناتۆش نیگەرانن لەوەی کۆبوونەوەکە ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی ترەمپ و پووتین لەیەکدی و پەراوێزخستنی 28 وڵاتەکەی دیکەی ناتۆ.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending