2018/07/14 | 12:00

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای چی دەکەن؟

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێر

دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە برۆکسل، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری بەسرە، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە خۆپیشاندان لە بەسرە بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەرانیش توڕەن. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکەی حەیدەر عەبادی ئەوە بوو، کار بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئارامی بۆ ئەو شارە بگەڕێتەوە. بەڵام سەردانەکەی سەرۆکوەزیران نەیتوانی خۆپیشاندانەکان کپ بکاتەوە و خۆپیشاندەرانیش تووڕەن لەوەی لە دوای ساڵی 2003ـەوە، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و بەرپرسانی پارێزگای بەسرە، نەیانتوانیوە کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەن. محەممەد دەنبووس، خۆپیشاندەر لە بەسرە دەڵێ "ئەم خۆپیشاندانانە روودەدەن، ئەمەش وەکو ئەنجامی ئەو بێبەشبوونەی ماوەی 16 ساڵە هەیە.

بەداخەوە چەند حکومەتێکی یەک لەدوای یەک لە بەسرە هاتنە سەر دەسەڵات، بەڵام بە بێ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

ئەوان خزمەتگوزاری و ژیانێکی شایستەیان بۆ خەڵک دابیننەکرد.

ئێستاش خەڵکی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان نییە". خۆپیشاندەران، بەتایبەتی خۆپیشاندەرانی گەنج، لە دەرفەتی کەمی کاریش تووڕەن.

ئەوان دەڵێن، پێویستە حکومەت ئەو یاسایە جێبەجێ بکات، کە کۆمپانیا بیانییەکان ناچار دەکات تەنیا 20%ی کارمەندەکانیان بیانی بن. خۆپیشاندەران باس لە پێویستیی کردنەوەی خولی راهێنان دەکەن بۆ ئەوەی گەنجانی بەسرە فێری ئەو کارە بن، کە گوایە هیچ ئەزموونێکیان تێیدا نییە، ئەوەش وایکردووە کرێکارە بیانییەکان بەو ژمارە زۆرە وەربگیرێن. سەعد نەجار، خۆپیشاندەرێکی دیکەی بەسرە دەڵێ "ئەوەی کە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەیە، خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن، کە کەمبوونەوەی هێزی کاری بیانییە لە پارێزگەی بەسرە و دابینکردنی پەیمانگەی تایبەتە بە راهێنان، چونکە دەڵێن خەڵکی بەسرە ئەزموونیان نییە.

ئێ باشە، دەی پەیمانگەی راهێنانیان بۆ بکەنەوە تاوەکو ئەزموونیان بۆ پەیدا ببێت، چونکە ئێمە کەسی خاوەن بڕوانامەی زۆرمان هەیە". رۆژی هەیینی (13-7-2018) خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقی گرتەوە و شەوی رابردوو، سەتان خۆپیشاندەر چوونە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و لە رێگەی گوتنەوەی هوتافی جۆراوجۆر، داوایان لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی پارێزگاکە کرد کار بکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و دەرفەتی کار بۆ خەڵک.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending