2018/07/14 | 12:00

ئه‌مڕۆ یاریی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیال ده‌كرێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو – هه‌ولێرئەمڕۆ شەممە یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی رووسیا ئەنجامدەدرێت، تێیدا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەلجیكا لە سانپێترسبۆرگ بەیەكدەگەن.

هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆمەڵە بوون و بەیەكەوە یارییان كرد، كە تێیدا بەلجیكا بردنەوەی تۆماركرد، ئەمە جاری دووەمە لە مۆندیالی رووسیا رووبەڕووی یەكدی دەبنەوە.یارییه‌كه‌ كاژێر 17:00 به‌ كاتی كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كریستۆڤسكی له‌ سانپێترسبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای تێپەڕبوونی 15 رۆژه‌ بەسەر بردنەوەی بەلجیکا لە ئینگلتەرا لە گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی حەوتەمدا و ئه‌مڕۆ جارێکی دیکە هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

رووبەڕووبوونەوەی ئەمجارە بۆ بردنەوەی نازناوێکە بەر لەوەی ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2018ی رووسیا بکەن، ئەویش رکابەرییە لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی ریزبەندی مۆندیالی 2018.هه‌ڵبژارده‌ی بەلجیکا له‌ مۆندیالی 2018 زۆر بوێربوو، ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و تەنیا هەنگاوێکی زۆر کەمی مابوو بۆ ئەوەی بگاتە فایناڵ و خەونە مەزنەکە بکاتە راستی، بەڵام لە دواساتدا و له‌ پێشكۆتاییدا فەرەنسا خەونەکەی لەگۆڕنا و کۆتایی بە چیرۆکەکەی هێنا.

بەلجیکا دەیەوێ بە هەموو جیهان پیشانبدات ئەوان پێکهاتەیەکی بەهێزن شانبەشانی گەورەکانی جیهان، هیچ نەبێ بە بردنەوەی پلەی سێیەم ئەو هێزەی خۆیان بسەلمێنن.

لەبەرامبەردا ئینگلتەرا، ئەگەر چی ئاستی وەکو پێویست نەبووه‌ و بردنەوە و سەرکەوتنەکانی بەرزی و نزمی پێوەدیاربوو، بەڵام ئەوانیش تەنیا هەنگاوێکی کورتیان مابوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ وه‌كو ساڵی 1966بگه‌نه‌وه‌ فایناڵی مۆندیال و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌ بده‌ن، بەڵام کرواتییەکان ئەمجارە رێگربوون و ئامانجە گەورەکەی سێ شێرەکەیان تێكدا.

ئه‌مڕۆش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ جارێكی دیكه‌ به‌یه‌كده‌گه‌نه‌وه‌ و ململانێی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی رووسیایه‌.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending