2018/07/14 | 12:35

زیدان نەیدەویست هەڵوەشانەوەی ریال مەدرید ببینێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو – هه‌ولێرسەرچاوە رۆژنامەوانییە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە زینەدین زیدانی فەرەنسی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید، دەیزانی لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکە رووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی گۆڕانکاری دەبێتەوە، بۆیە رازی نەبوو لە مەشقدانی یانەکە بەردەوام بێت.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردوو زیدان بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێک لەو کێشانەی ئێستا لە ریال مەدرید روودەدەن لە رۆیشتنی یاریزانان، قوربانیی بە 24 ملیۆن یۆرۆ لە دوو ساڵی داهاتووی گرێبەستەکەی داوە و رازینەبووە بەردەوام بێت.مارکا دەڵێ زیدان وردەکاری کێشەی رۆناڵدۆی لەگەڵ یانەکە دەزانی، بڕواشی وابوو کە تیپەکە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لە هەموو روویەکەوە، بەڵام نەیویستووە بەشێک بێت لە گۆڕانکارییەکان و فرۆشتنی یاریزانان، بۆیە دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

رۆژنامەکە زیاتر دەڵێ، زیدان کاتێک یاریزان بوو قوربانیی بە 6 ملیۆن یۆرۆدا لە کاتی وازهێنانیدا و ئەو لەسەر بنەمای رووداوەکانی چواردەوری بڕیاردەدات نەوه‌كو بیرکردنەوە لە پارە.

ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا زینەدین زیدانی راهێنەری لەدەست دا بەهۆی وازهێنانەوە و دوای ئەوەیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ چووە ریزەکانی یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی.

مارکا دەڵێ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید هەوڵیداوە زیدان بە مانەوە رازی بکات، تەنانەت ئه‌گەر بۆ یەک وەرزیش بێت، بەڵام راهێنەرە فەرەنسییەکە سووربووە لەسەر بڕیارەکەی خۆی.

رۆژنامەکە زیاتر دەڵێ، زیدان دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارەکەی خۆیداوە و بیری لە پارە نەکردووەتەوە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending