2018/07/14 | 13:10

یێری مینا: وەرزی رابردوو زۆرم بەدەست بارسێلۆناوە چەشت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو – هه‌ولێریێری مینای بەرگریکەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا ئاشكرایکرد وەرزی رابردوو زۆری ئازار بەدەست مانەوە لەسەر کورسی یەدەگ لە یانەی بارسێلۆنا چەشتووە و روونیکردەوە دوای تەواوبوونی ماوەی پشووی هاوینە، چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە.

بەرگریکارە نێودەوڵەتییەکەی كۆڵۆمبیا، کە لە مۆندیالی رووسیادا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و 3 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، دەڵێ وەرزی رابردوو بۆ من زۆر ناخۆش بوو، ناچاربووم تەماشای هاوڕێکانم بکەم لە یانەی بارسێلۆنا لە رێگەی تیڤییەوە کاتێک یارییان دەکرد.هەروەها روونیکردەوە کاتێک لە یارییەکاندا بەشداریم نەدەکرد و لەسەر کورسی یەدەگ دەبووم، ناچاربووم بۆخۆم لە ماڵەوە دەست بە مەشق بکەم بەتەنیا، بەڕاستی ئەوانە ساتی زۆر ناخۆش بوون.

بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵییەکە دەڵێ، ساتەکانی وەرزی رابردووم ناخۆش و خەمهێنەر بوون، هەندێکجار هەستم دەکرد شتەکان بەپێی پلانەکانی من بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەر زوو ئەو هەستەم نەدەما و لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕۆیشت، تەنانەت پاسدانی ناو مەشقەکانیش کێشەیان تێدەکەوت.

مینا لە وەرزی رابردوودا پاش پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە تەنیا بەشداری 6 یاری لەگەڵ یانەکەیدا کرد.

لە بارەی داهاتووی خۆیەوە لەگەڵ یانەکەدا، مینا دەڵێ دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوام بم کە لەگەڵیدا هەست بە ئارامی دەکەم، بەڵام بەردەوام یاری لەگەڵدا بکەم، هەرچەندە خەونی من یاریکردن بوو بۆ بارسێلۆنا، بەڵام جارێ چێژ لە پشووەکەم وەردەگرم و پاشان بڕیار لەبارەی داهاتوومەوە دەدەم.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە دوو پارێزگای تورکیا 279 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران
⋙ بەرپرسێکی گۆڕان: یەکێتی چەکدار شەقاوەکەی دەستگیرنەکردووە، چونکە سەر بەخۆیانە
⋙ ئەو پێشێلکاریانەی لە سلێمانی بەرانبەر پارتی دەکرێت
⋙ هندەک ستایلێن کراسێ بووکینیێ ب رەنگی سۆر
⋙ هەکە پارتی و ئێکەتیێ هەردویان بەربژار بۆ پۆستێ سەرۆک کۆمارێ عیراقێ هەبیت، بدیتنا تە کێ پتر شەنس هەیە دەربکەڤیت؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وێنەی هونەرمەندانی عەرەب لە فیستیڤاڵی الجونة سینەمایی
⋙ بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان
⋙ پۆلیس: ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌كدا چه‌كدارێك سووكایه‌تی به‌ گه‌نجێك ده‌كات

Trending