2018/07/14 | 13:45

رێگای گەلى باڵندا بۆ کاتێکی نادیار دادەخرێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - دهۆک دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بەدیاریکراوی کاژێر 12:15ـی (14-7-2018) فڕۆکەکانى تورکیا گەلى باڵندایان بۆردوومانکرد، بۆ پاراستنى سەلامەتى خەڵکى ناوچەکە، رێگای گەلى باڵندا بۆ کاتێکى نادیار دادەخرێت.وارشین سەلمان، بەڕێوەبەرى شارۆچکەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدى، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆکەکانى تورکیا گەلى باڵندای نزیک شارۆچکەى شێلادزێیان بۆردوومانکرد، هەندێ لە گوللـەکان بە شەقامی سەرەکی کەوتن، بۆیە بۆ پاراستنى سەلامەتى خەڵک، رێگەی هاتن و چوون بۆ ناو گەلى باڵندا داخراوە.سەبارەت بە زیانەکان، وارشین سەلمان دەڵێ وەکو خەڵکى سڤیل زیانی گیانی نەبووە، بەڵام لە ترسى دووبارە بۆردوومانکردنەوە، تیمەکانى ئەوان هێشتا نەچوونەتە شوێنى رووداوەکە، تاوەکو بزانن چ زیانێکی ماددی لێکەوتووەتەوە.گەلى باڵندا، دەکەوێتە روژهەڵاتى شارۆچکەى شێلادزێی سەر بەقەزای ئامێدى و، رێگەی نزیکەى 102 گوندى نێروەرێکان بەو گەلییەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەهۆى بەردەوامیى تۆپباران و بۆردوومان لەسەرەتای نەوەتەکانەوە تاوەکو ئێستا ئەو گوندانە چۆڵن، تەنیا لە وەرزى هاویندا بەشێک لە خەڵکى ئەو گوندانە بۆ کاری رەز و بێستانەکان دەچنەوە گوندەکانیان، جگە لەوە نزیکەى 25 شوێنى گەشتیارى تێدا دروستکراون.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending