2018/07/14 | 14:20

رووداو لە بەسرە: خۆپیشاندەران هەڕەشە دەکەن

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - بەسرە خۆپیشاندانەکانی بەسرە تادێت فراوانتر دەبن، خۆپیشاندەران هەڕەشەی داخستنی رێگا سەرەکییەکانی نێوان بەسرە و ناوچەکانی دیکە دەکەن.بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری، تووڕەیی خەڵکی بەسرەیان گەیاندووەتە لووتکە، بەشێک لە دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و دەیان کێشەی دیکە، چەند رۆژێکە دەڕژێنە سەر شەقامەکانی پارێزگاکەیان و دەڵێن، تاوەکو حکومەت بە دەنگ داواکانیانەوە نەیەت، شەقامەکان چۆڵناکەن.محەممەد سەید، دانیشتووی بەسرە دەڵێ "كاتێك پرسی داعش هاته‌ ئاراوه،‌ هه‌موومان رۆیشتن بۆ به‌رگریكردن له‌ عێراق و، هیچ پاداشتێكمان وه‌رنه‌گرت، ئه‌مه‌ كێشه‌ نییه، بەڵام ئێستا ئێمه‌ هیچمان بۆ نه‌كراوه‌.

ئێمه‌ وه‌كو وشتر حیسابمان بۆ ده‌كرێت، زێڕمان لێ بارده‌كه‌ن و دڕكمان ده‌رخوارد دەده‌ن".خۆپیشاندەرێکی دیکەی بەسرە بەناوی سه‌جاد عه‌مار دەڵێ "خزمه‌تگوزاری زۆر خراپه.‌ ئاو سوێره،‌ كاره‌با نییه‌ و خزمەتگوزاری نابینین".هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانەکان له پارێزگەی ‌به‌سرە و دەوروبه‌ری، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یێكی له‌ پێنج وه‌زیر پێكهێنا بۆ گوێگرتن له ‌داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، خۆیشی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌و شاره‌، بەڵام خۆپیشانده‌ران دەڵێن هیچ متمانەیەکیان به‌و لیژنەیە نییه‌ و، هەڕەشەی به‌رده‌وامبوون لە خۆپیشاندان دەکەن.شێخ یونس، دانیشتوویێکی دیکەی بەسرەیە و دەڵێ "ئاو سوێره‌، كاره‌با نییه،‌ خەڵكانێكی زۆرمان له‌ زیندانن بێ هۆ، بێكاری زۆره‌ و شه‌قامه‌كان خراپن، هیچ خزمه‌تگوزاریێك بۆ به‌سرە دابیننەکراوە.

ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان داده‌خه‌ین، دەست بەسەر كێڵگه ‌نه‌وتییه‌كاندا ده‌گرین و  رێگای خێرا داده‌خه‌ین.

خه‌ڵک ماندوو بوو، چیدی بەرگەناگرێت".به‌سرە به ‌پایته‌ختی ئابووری عێراق داده‌نرێت، كه‌چی دوای 15 ساڵ له‌ حكومڕانیی دوای رووخانی حکومەتی پێشووتری عێراق، وەکو خەڵکەکەی دەڵێن بێكارن و بێ خزمەتگوزارین و تەنیا ژیانێکی سەختیان بینیوە.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پێدەچێت سزایەکی سووک بەسەر رۆناڵدۆ بسەپێندرێت
⋙ پێچەوانەی رۆناڵدۆ، مێسی دەیەوێت گەورەیی خۆی پێشانبدات
⋙ گۆڕان: بەرهەم ساڵح ئەمەشی لە دەستخۆیدا لەدەستدا
⋙ بەرنامێ ده‌مژمێر 23 – خه‌له‌كا 9
⋙ به‌رنامێ وه‌سیه‌تنامه‌.. شانۆكار – فه‌رهاد شه‌ریف
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد
⋙ ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا گرنگییەکی زۆر بە گەنجێکی بەرازیلی دەدات
⋙ ب ڤیدیۆ -مالباتا ئه‌و پێشمه‌رگێ داعشێ سه‌ربرى پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ لیستا پارتى راگه‌هاند

Trending