2018/07/14 | 14:55

بازرگانێک دەرمانێكی قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو- هەولێربازرگانێک دەرمانێكی قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات، دوای ئەوەی فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان پشکنینی دووبارە بۆ دەرمانەکە دەکاتەوە، دەردەکەوێت لەنێو حەبەکان هیچ بڕێك لە دەرمانییان تێدا نییە. د.

گۆران میرزا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دەرمانەکانی بەکاریدەهێنن، تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن، کە لەزگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵیان پێوەیە. هاوردەکردنی دەرمانی قاچاخ بۆ بازارەکانی باشووری کوردستان، بوووەتە کاری لەپێشینەی کۆمەڵێک بازرگانی بوارەکە، بوونی ئەم دەرمانانەش هۆکاری تێکدانی کوالێتی و نرخی دەرمانن.

ئەوەی کە بەم هۆکارەش زیانی یەکەمی بەردەکەوێت، نەخۆشە. بەرنامەی تۆپ ستۆری بەدواداچوون بۆ دەرمانی قاچاخ لە باشووری کوردستان دەکات، بەڕێوەبەری چاودێری بازاڕ لە فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان نایشارێتەوە کە دەرمانی تەزویر و قاچاخ لە دەرمانخانەکان هەیە. ئەمە دەرمانی پلاڤێکسە، کە ناوی بازرگانی دەرمانی کلۆپیدۆگریلە، دەرمانێکە بەمەبەستی خوێن شلکردنەوە بۆ تووشبووانی جەڵتەی دڵ و مێشک بەکاردەهێندرێت، بەڵام بۆ دەستکەوتنی دەرمانێکی راستەقینەی نەخۆشییەکە، هاوەڵی نەخۆش تووشی زەحمەتییەکی زۆر دەبێت، چونکە ئەوەی لە بازاڕەکان هەیە، چەندین جۆر و کوالێتی جیاوازە، بەڵام لەژێر هەمان ناودا بە نرخی جیاواز بە نەخۆش دەفرۆشرێت.بازرگانێکی دەرمان، بڕێكی زۆر لەم دەرمانە بەشێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات، دەیەوێت دەرمانەکە بە نرخێكی هەرزان بە دەرمانخانەکان بفرۆشێت، دوای ئەوەی پزیشكێکی دەرمانساز، گومان لەسەر کوالێتی دەرمانەکە دروستدەکات، فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دووبارە پشکنین بۆ دەرمانەکە دەکاتەوە.

پزیشكە دەرمانسازەکەی پشکنەری دەرمانەکە دەڵێت، دەرکەوتووە حەبەکان لەجیاتی دەرمان تەنیا گەچیان تێدایە.ئەو بازرگانەی کە دەرمانە تەزویرەکەی هێناوەتە کوردستان، دوای دەستگیرکردنی بۆماوەیەکی کورت، ئێستا ئازادکراوە و بەمەبەستی شاردنەوەی راستی هێنانی دەرمانە تەزویرەکە، ئێستا سکاڵای لەسەر ئەو پزیشكە تۆمارکردووە.

کە پێشتر دەرمانە تەزویرەکەی ئاشکراکردووە.بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە باشووری کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، هیچ دەرمانێک نەکڕن کە لەزگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی پێوەنەبێت و بوونی لەزگەکە بە گرەنتی سەلامەتی دەرمانەکە دەزانێت. لە باشووری کوردستان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 4000 جۆری دەرمان پشکنینی کوالێتی کۆنتڕۆڵیان بۆ کراوە و ئێستا رۆژانە بە مەبەستی دانان و یەکخستنیی نرخ و پشکنیننی دەرمانەکان، فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ پشکنین بۆ هەموو دەرمانەکان دەکات بەر لەوەی بێنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending