2018/07/14 | 14:55

مەرجەعی شیعە بۆ بەرپرسان: داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - کەربەلا نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو، دانیشتووانی زیاتر لە پێنج پارێزگای زۆرینە شیعەی بێدار کردووە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی ھێنایە دەنگ.

مەرجەعییەت پشتگیری خۆپیشاندانەکانی کرد، بەو مەرجەی ئاشتییانە بن و ملنەکێشن بۆ تووندوتیژی، ھەروەک ھۆشداری دایە حکومەت کە ھەرچی زووە بەدەنگ داوکاری خەڵکەوە بچێت.

 شێخ عەبدولمەھدی کەربەلایی، نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی دەڵێ "بەرپرسانی ھەردوو حکومەتی ناوەندی و خۆجێی ھەرچی زووە بەجدی بەدەم داواکاری خەڵکەوە بچن، داخوازییەکانیان جێبەجێ بکەن.

پشتگری لە داخوازییەکانی هاووڵاتییان دەکەین، لە ھەمان کاتدا داوا دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و دۆخەکە ئاڵۆز نەکەن: خۆپیشاندانی تووندیژ و دوور لە ئاشتی ھەرگیز شارستانی نییە".پارێزگای کەربەلا خۆشی بێبەش نییە لەو داوکارییانەی ئێستا شەقامیان تەنیوە.

نەبوونی خزمەتگوزاری دانیشتووانی کەربەلاشی توڕە و نیگەران کردووە.موسا عەبدولکازم، دانیشتووی کەربەلا دەڵێ "خۆپیشاندان مافی خۆمانە، لەبەرئەوەی سەرەتایترین خزمەتگوزاری کە کارەبا و ئاوە نیمانە.

دەزانن ئێستا چەند گەرمە! خەڵک بە گەرما چی دەوێت؟ دەیەوێت کارەبای بەردەوامی ھەبێت، کارەبا ھەر نییە، ئەمەش کە سەرەتاییترین شتە نییە".عەبدولحوسێن کەربەلایی، دانیشتووی کەربەلا دەڵێ "ھاووڵاتی چی دەوێت؟ کارەبا و ئاو.

بەتایبەتی ئێمەی عێراقی ئەو دوو شتەمان ھەیە، کەچی پێمان نادرێن.

ئەوەمان بۆ بکەن دەتانخەینە سەر سەرمان، بۆیە تکایە بەرپرسەکان تەنیا ئاو و کارەبا دابین بکەن، داوای شتی زۆرمان نەکردووە".زۆربەی خەڵک لەژێر کاریگەری مەزھەب و مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان تا ئێستا بەرگەی زۆریان گرتووە، ھەرچەندە حکومەتی عێراق ھاتووەتە سەرخەت و، لەرێگەی دامەزراندن و بەڵێندان بە چارەسەری کێشەکان، ھەوڵی ھێورکردنەوەی شەقام دەدات، بەڵام ھێشتا خەڵک بەردەوامە لە نەڕەزایی دەربڕین و وەکو خۆیان دەڵێن، متمانەیان بە بەڵێنەکان نەماوە.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending