2018/07/16 | 15:00

وەزارەتی تەندروستی فرۆشتنی چەند دەرمانێک لە بازاڕەکان قەدەخەدەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو- هەولێر وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت دەرمانی چەند کۆمپانیایەک کە ماددەی "ڤالسارتان"یان تێدایە لە بازاڕەکان دەکێشنەوە و خەرجکردن و فرۆشتنیان رادەگرن. د.

رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رووداوی گوت: "دوای بەدواداچوونی فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان، دەرکەوتووە دەرمانی هەریەکە لە جۆری exart, exart plus, diostar, diostar plus, newstar, senergy, anginet, co anginet, valcor, co valcor و valcodin کە هەموویان ماددەی ڤالسارتان لە دروستکردنیان هەیە، لە بازاڕەکان دەکێشنەوە. وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەپێی پشکنینەکانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرکەوتووە جگە لەو لیستەی دەرمان کە ناویان هاتووە و هی چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراون، هیچ گرفتێك لە دەرمانی ڤالسارتان نییە و دڵنیایی لە بەکارهێنانی دەرمانەکە دەدەن. ڤالسارتان دەرمانێكە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بەکاردەهێندرێت و لە چەندین حاڵەتی دیکەی وەک سستبوونی دڵ و درێژکردنەوەی تەمەن دوای جەڵتەی دڵ بەکاردێت. ماوەی چەندین رۆژە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، دەرمانی ڤالسارتان کە بۆ بەرزەپەستانی خوێن بەکاردەهێندرێت، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات، بەهۆی بوونی چەند ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشی دروستکەری شێرپەنجە لە پێکهاتەکەیدا. بڵاوبوونەوەی ئەم قسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەندین سایت، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ناچارکرد بەدواداچوون بکات، پاش بەدواداچوونی دەزگا ئەمریکییەکە، دەرکەوت کە دەرمانی ڤالسارتان بڕێك لە ماددەی NDMA تێدایە، کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات. دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت دەرمانەکە ئەم ماددە مەترسیدارەی تێدایە، دەرمانەکەی چەندین کۆمپانیای جیاوازی لە بازاڕەکان کێشایەوە.

بە بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانەش فەرمانگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە باشووری کوردستان بەدواداچوونی کرد و بڕیاری کێشانەوەی چەند جۆرێكی دەرمانەکەی لە بازاڕەکان دا. هاوپێچ: وێنەیەک لە بڕیاری کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لەبارەی ڤالسارتان




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending