2018/07/16 | 16:10

دووگیانی خانمە بەتەمەنەکان کێشەی تەندروستی زۆرتری بەدوادادێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو- هەولێر پسپۆرانی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی ئەلبێرت لە کەنەدا دەڵێن ئەو خانمانەی لە تەمەنێکی گەورەدا منداڵییان دەبێت، ئەگەری زۆرترە منداڵەکەیان زیاتر تووشی کێشە تەندروستییەکان و نەخۆشییە سکماکییەکان ببێتەوە. پزیشکە پسپۆرەکانی خانمان و منداڵبوون توێژینەوەیەکییان ئەنجامداوە، لە کاریگەری زیادبوونی تەمەنی دایک لەکاتی دووگیانی لەسەر تەندروستی منداڵەکانیان لەداهاتوو کۆڵیوەتەوە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا پزیشکەکان بۆیاندەرکەتووە تەمەنی خانمان رۆڵێکی گرنگی لەسەر تەندروستی خۆیان و منداڵەکانییان هەیە، بەجۆرێك لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، مەترسیی تووشبوونی کۆرپە بە نەخۆشییە سکماکییەکان زیاتر دەبێت. د.ساندرا داڤیدچی، پسپۆری خانمان و منداڵبوونە و یەکێکە لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، تاوەکو خانمێک تەمەنی گەورەتر دەبێت ژمارە و کواڵێتی هێلکەکانی کەمدەبنەوە. داڤیدچی روونیدەکاتەوە ئەگەر خانمێك لە تەمەنی دوای 35 ساڵان دووگیان بێت، زۆرتر ئەگەری هەیە منداڵەکەی نەخۆشیی سکماکی هەبێت و خۆشی گرفتەکانی دووگیانی بۆ دروستببن. توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی دووهەزار خانمی تەمەن نێوان 25-40 ساڵان ئەنجامدرا، دوای شیکردنەوەی داتاکان پسپۆرەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێن گونجاوترین تەمەن بۆ دووگیانی تەمەنی نێوان 20-34 ساڵانە. 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending