English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بەڤیدیۆ؛ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی گیابڕین لە رووسیا

2018/07/18 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرپێشبڕکێی نێودەوڵەتی گیابڕین لە رووسیا بەڕێوەچوو، کە ساڵانە ئەو پێشبڕکێیە لەلایەن خەڵکی ناوچەی ئارت لە هەرێمی سڤێردلۆڤسک ئەنجامدەدرێت.هەر بەشداربوویەکی پیاو رووبەرێکی 200 مەتر دووجای بۆ دیاریدەکرێت کە بە گیا داپۆشراوە.

بۆ ئافرەتانیش رووبەرێکی 50 مەتر دووجا، کە دواتر ئەو کەسەی بە کەمترین کات گیاکەی بڕی، دەبێتە براوەی پێشبڕکێکە.بەدەر لە خەڵکی ناوچەکە، بەشێک بەرپرسانی نێوخۆیی و بیانی هەرێمەکە لەنێویاندا کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە کاتی بەڕێووەچوونی پێشبڕکێکە ئامادەبوون.ئەو ئامێرانەی لە پێشبڕکێکەدا بەکاردەهێندرێن، بەرهەمی ئاسنگەر و وەستاکانی ناوچەکەن.

ساڵانە ئامێری تایبەت دروستدەکرێن و لە پێشبڕکێکەدا تاقیدەکرێنەوە، کە ئامانج لە پێشبڕکێکە هەم بەرسەربردنی کاتێکی خۆش و هەمیش هاندنی دروستکەرانی ئەو ئامێرانەن کە لە رووسیا بایەخێکی تایبەتیان هەیە. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending