2018/08/12 | 17:40

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ نرخی کاڵاکان کۆنترۆڵ دەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - سلێمانی 

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ نرخی کاڵاکان کۆنترۆڵ دەکات، هاونیشتمانیان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانی جەژن زیاتر لە جاران سەردانی بازاڕدەکەن و ئەوەش جموجۆڵی خستووەتە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌رچووه‌، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت داشكاندنى كاڵاى دووكان و كۆگاكان به‌بێ ره‌زامه‌ندى ژوورى چاودێرى بازرگانیی بكرێت، رێنمایش دراوه‌ كه‌ هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ى چه‌واشه‌كردن هه‌یه‌ نابێت به‌كاربهێنرێت له‌وانه‌ (داشكاندنى شێتانه،‌ دایده‌خه‌ین، به‌ زه‌ره‌ر كاڵاكانمان ده‌فرۆشین، داشكانمان هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى دووكانه‌كه‌مان داده‌خه‌ین)، سه‌رجه‌مى ئه‌و رێنمایان ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار پێوه‌ى پابه‌ندنه‌بێت سزاده‌درێت.

به‌شێك له‌ كۆگاكان له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى پابه‌ندبوون پێوه‌ى، پێش ئه‌وه‌ى داشكان بۆ كاڵاكانیان بكه‌ن ژوورى چاودێرى بازرگانى ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ نرخى كۆن و نوێیان پێده‌ده‌ن، دواتر ئه‌وانیش به‌دواداچوون بۆ راستى و دروستى نرخه‌كان ده‌كه‌ن.به‌شێكى زۆر له‌ دوكان و كۆگاكان له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ى نوسیویانه‌ 80% یان 60%  داشكانمان كردووه‌، به‌ڵام به‌شێكیان ته‌نیا بۆ چه‌ند كاڵایه‌كیان كردووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پۆشاكانه‌ى كه‌ وه‌زى له‌ به‌ركردنیان كۆتاییدێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ راكێشانى كڕیاره‌ و داشكانه‌كه‌ ته‌نیا له‌ چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى كه‌مكراوه‌.نه‌ریتى داشكاندن له‌ كۆگا و دوكانه‌كان له‌ دواى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ دروستبوو، دوكانداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى شتومه‌كه‌كانیان نه‌مێنێته‌وه‌ ناچاربوون داشكاند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاڵاكانیان ساخبكه‌نه‌وه‌.پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending