2018/08/12 | 17:40

لیڤەرپوول بەسەرکەوتنێکی گەورە دەستیپێکرد

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێریانەی لیڤەرپوول بەسەرکەوتنێکی گەورە وەرزی نوێی پرێمەرلیگی دەستپێکرد و لە یانەی وێستهامی بردەوە.لەیەکەم یارییدا لە وەرزی نوێی خولەکەدا لیڤەرپوول لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری یانەی وێستهامی کرد و یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.لە خولەکی 19 محەممەد سەڵاح یەکەم گۆڵی یانەکەی لە وەرزی نوێدا تۆمارکرد و رێدزی پێشخست، پاشان لە خولەکی 47 بەر لەوەی گێمی یەکەم کۆتاییبێت سادیۆ مانێ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و گێمی یەکەم کۆتاییهات.لەگێمی دووەمدا لە خولەکی 53 سادیۆ مانێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانە سوور پۆشەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 88 دانیێل ستوریچ گۆڵی چوارەمیشی تۆمارکرد یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و لیڤەرپوول یەکەم سێ خاڵی بەسەرکەوتنێکی گەورە بەدەستهێنا و زەنگی رکابەرییکردنیشی لەسەر پلەکانی پێشەوە لێدا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending