English | عربي

دانانی پردی ئاسن لە رێگەی هەولێر - کەرکووک


دانانی پردی ئاسن لە رێگەی هەولێر - کەرکووک

2018/08/12 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)- ئامادەکاریی بۆ دانانی پردی ئاسن لەڕێگەی هەولێر - کەرکووک دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش رێککەوتن و بڕیارە پێش جەژن رێگەکە بکرێتەوە.فەرهاد نیعمەتوڵڵا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 8ـی ئەم مانگە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك كرا، هەنگاوەکانی کردنەوەی رێگەکە بەردەوامە و کار لەسەر دروستکردنی پردێکی ئاسنی دەکرێت.حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پردە ئاسنینە دادەنێت و بەگوتەی فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، هەوڵدەدرێ رێگەکە پێش جەژنی قوربان، کە دەکاتە رۆژانی 20ـی ئەم مانگە، بکرێتەوە.لە كۆبوونەوەی 5ی ئەم مانگەی هەردوو شاندی حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان لە پردێ‌ گەیشتنە رێككەوتن بۆ كردنەوەی رێگەی هەولێر - كەركووك، گرنگترینیان دروستكردنی پردێكی ئاسنین لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پردە رووخاوەكەی پردێ‌، هاوكات رێككەوتن لەسەر دانانی بازگەیەكی هاوبەش لەنێوان ساتری پێشمەرگە‌ و سوپای عێراق.بڕیارە دەست بە نۆژەنکردنەوەی پردە رووخاوەکەش لە شارۆچکەی پردێ-ی سەر بە کەرکووک بکرێتەوە، کە لە رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تێکشکا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending