2018/08/12 | 18:15

رۆناڵدۆ لە نەخۆشخانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێررۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل پەیامێک بڵاودەکاتەوە و هەموو لایەک لەسەڵامەتی خۆی پشتڕاستدەکاتەوە.رۆناڵدۆ كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی هاوین له‌ دوورگه‌ی ئیپیزای ئیسپانیا بوو، رۆژی هه‌ینی رابردوو نه‌خۆش كه‌وتووه‌و گه‌یێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیسپانیا، له‌وێ پزیشكان پشكنینیان بۆی كردووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووشی هه‌وبوونی سییه‌كان بووه‌و به‌ ناچاری خستوویانه‌ته‌ ژێر چاودێری چڕ.دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە رۆناڵدۆ لەرێگەی پەیامێکەوە کەلەسەر ئەکاونتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیوویەتی، گەنجینە، رۆژی هەینی من تووشی بارودۆخێکی سەیر و ئەنفلوەنزا بووم بەو هۆیەشەوە گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەموو شتێک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، سبەی لە نەخۆشخانە دێمە دەرەوە و دەگەڕێمە ماڵەوە.رۆناڵدۆ لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، زۆر سوپاس بۆ نامە و دڵسۆزیتان هەمووتان.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending