2018/08/12 | 19:25

گۆڕانکاری لە پێنج پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی دهۆک دەکرێت

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - دهۆک بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای نزیکەی چوار ساڵ گۆڕانکاری لە پۆستی پێنج بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای دهۆک دەکرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاربن.فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " بڕیاری دەستبەکاربوونی پێنج بەڕێوەبەری گشتی بۆ پێنج بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای دهۆک گەیشتە دهۆک و، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاربن".سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ناوی ئەو بەڕێوەبەرە نوێیانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەریەکە لە ( دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆک، کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، شیراز حەمید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان) لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستبەکاربوونیان دراوە.سەبارەت بە چۆنییەتی دەستنیشانکردنی ئەو بەڕێوەبەرانە، فەهیم عەبدوڵڵا دەڵێت، بۆ هەر یەک لەو بەڕێوەبەرایەتییانە سێ ناو لەلایەن پارێزگاری دهۆک بۆ ئێمە هاتبوون، هەرسێ ناو لەلایەن ئێمەوە پەسندکران و دواتر بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەکران و لە ئەنجوومەنی وەزیران یەکێک لەو سێ ناوانە دەستنیشانکران.داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending