2018/08/12 | 21:10

یەکێتی هەوڵی پێکهێنانی ئیدارەیەکی نوێ بۆ کەرکووک دەدات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - کەرکووک داواكاری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه‌، ئه‌مجاره‌ش كه‌ركووك به‌شداری پێنه‌كرێت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ تاوەکو كاتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، به‌ڕێژه‌ی 32%. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ڕێگەی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌دات و داوا ده‌كات ئه‌ندامه‌ كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌ن تاوەکو ناچاری رێكکه‌وتن نه‌بن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی دیكه‌.جه‌مال شكور، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "كه‌ركووك شارێكی گرنگه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی جێنه‌هێڵدرێت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌مانه‌ له‌ ده‌ستنه‌درێت و په‌ره‌یپێبدرێت و بۆ ئه‌وكاره‌ش پێویستمان به‌رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده‌، بۆیه‌ پلانی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كارابكه‌ینه‌وه‌ و پارێزگارێكی كورد به‌پێی ده‌ستوور یاسا هه‌ڵبژێرێن".باره‌گاکانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ له‌ كه‌ركووك، هه‌ندێكیان سووتێنراون و هه‌ندێكشیان باره‌گای سه‌ربازی حه‌شدی شەعبین، پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركووك چاوی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ و ئه‌نجامی دانووسانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌.مه‌حه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێ پارتی له‌ كه‌ركووك ده‌ڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری سیاسی بكه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌ ره‌وشێكی ئاسایدا بژین و ئه‌و خه‌در و داگیركارییه‌ی له‌سه‌ریانه‌ نه‌مینێت، پارتی به‌ ئاشكرا ئه‌منی راگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی".حیزبه‌ توركمانییه‌كان ، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك رێكبكه‌ون كه‌ پۆسته‌كانی پێ دابه‌شبكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنه‌كه‌ بكات و رێژه‌ی 32% په‌یڕه‌و بكرێت.عه‌لی موفتی، گوته‌بێژی پارتی توركمان ئیلی ووتی: "ئێمه‌ وه‌كو توركمان و پارته‌ توركمانییه‌كان ئاماده‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و بگره‌ داواكاری ئێمه‌ش بووه‌، به‌ڵام ئاخۆ حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌مه‌ رازی ده‌بن و مافی كه‌س په‌راوێز نه‌خه‌ن و بەڕێژه‌ی %32 كاربكه‌ن".كورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كەركووك و له‌وه‌ دڵنیایه‌ براوه‌ی یەكه‌م ده‌بێت و  زۆربه‌ی پۆسته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داواكاری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له ‌كه‌ركووك له‌ به‌غدا بكه‌ن.داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending