2018/08/12 | 21:10

چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئوردن کوژران

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرلە شارێکی نزیک عەممانی پایتەختی ئوردن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، ئەوەش لەکاتێکدا رۆژی پێشتر سێ ئەندامی دیکە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا کوژران.گوتەبێژی حکومەتی ئوردن رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنێک کە گومانیان کردووە پەناگەی ئەو کەسانە بێت کە رۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوەوە پۆلیسێکیان کوشتبوو.

بەڵام شوێنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و بەم هۆیەشەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.پێشتر عومەر رەزاز، سەرۆکوەزیرانی ئوردن هێرشەکەی رۆژی هەینی بە هێرشێکی "تیرۆریستیی" ناوبردبوو. تاوەکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی رۆژی هەینی نەگرتووەتەئەستۆ بەڵام حکومەتی ئوردن رایگەیاندووە، پێنج چەکداریان بە تۆمەتی تەقەکردن و چاندنی تەقەمەنی دەستگیرکردووە. شای ئوردن لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە کەسانی دیار و ناسراون، هەم لە نێو ئوردن و هەمیش لەنێو ئاینی ئیسلامدا، ئەو کەسانە خەواریجن و دەمێکە ئوردن شەڕیان لە دژ دەکات".شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەو خەڵکانە ناسراون، ئەوانە خەواریج و ترسنۆکن.

بەلایانەوە گرنگ نییە ئەگەر براکانی ئێمە لە هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکانمان بکوژن.

سوپاس بۆ خودا، هیچ قوربانییەی مەدەنی نەبوو، من دەزانم کاتێک باڵەخانەکەیان تەقاندەوە ئەمە بەشێک بوو لە پلانەکەیان، مەدەنییەکانیش لەنێو باڵەخانەکە بوون، بۆیە ئەوان بەلایانەوە گرنگ نییە ئەگەر کچان و کوڕانی ئێمە بکوژن.

ئەوان تەنیا کوشتنیان بەلاوە گرنگە، ئەوە ئامانجی ئەوانە، ئەوان ناسراون، لونێو وڵاتەکەی ئێمە لە نێو ئیسلامیشدا ناسراون، ئەمەش یەکەمجار نییە ئێمە شەڕیان لەگەڵ دەکەین".ئوردن یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمانی وڵاتانی رۆژئاوا و چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکانی داعش. 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending