2018/08/12 | 21:45

لایەنە شیعەکانی عێراق دژی سزاکانی ئەمریکان بۆسەر ئێران

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - بەغداتاوەکو دێت کاردانەوەی لایەن شیعییەکانی عێراق لەبەرامبەر سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران زیاتر دەبێت، رەوتی حیکمە بە فەرمی نوسراوی ئاراستەی ئەمریکا کردوە کە پێویستە ھەرچی زووە، عێراق لەو ملامنێیە بخاتە دەرەوە و کۆتایی بەو گوشارانە بێنێت کە حکومەتی عێراق ناچار دەکات سزاکانیان دژ بە ئێران جێبەجێ بکەن، چونکە بەلای ئەوانەوە ئەمریکا بەو ھەنگاوانەی زیان بە عێراق دەگەیێنێت نەک ئێران.عەبدوڵڵا زەیدی، گوتەبێژی رەوتی حیکمە دەڵێت: "پێموایە ئەو سزایانە ئەوەندەی بۆ عێراق بە سلبی دەشکێتەوە ئەوەند زیان بە ئێران ناگەیێنێت ئەویش لەبوارەکانی  سیاسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی، پێموایە ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا کاردانەوەی تووندی دەبێت رەنگە بگاتە تووندووتیژی، چونکە ھەمووان دەزانن پەیوەندییەکی سۆزداری بەھێز ھەیە لە نێوان گەلی ئێرانی و گەلی عێراق".لەنێو لایەنە شیعەکاندا دوو ئاراستەی بیرکردنەوە ھەن زۆرینەیان دژی ئەوەن حکومەتی عێراق بچێتە ژێرباری داخوازییەکانی ئەمریکا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان ئەمە بە رێگەچارە دەزانن و پێیانوایە عێراق توانای ئەوەی نییە رووبەڕووی ئەمریکای زلھێز بوەستێتەوە و داوکانیان پشتگوێ بخات.نەدا شاکر جەودەت، کاندیدی سەرکەتووی ھاوپەیمانی نەسر دەڵێت: "حکومەتی عێراق ھیچی لەتواناندا نییە ئەمەی کە ھەیە بۆچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، یانی لەنێوان کێ و کێ بابەتەکە لەنێوان ئەمریکادایە، ئەمریکا وڵاتێکی زلھێزە ھەموومان ئەوە دەزانین، کەواتە عێراق چیپێدەکرێت دەسەڵاتی چی ھەیە، ئێمە بینیمان بەڕێز سەرۆکوەزیران لەو روەوە قسەیکرد ئێمەش ھەر ئەوە دەڵێین، بەداخەوە کە ئەو سزایانە جێبەجێدەکرێت، چونکە بەڕاستی عێراق پیشەسازی نییە، کشتوكاڵی نییە بێکاری لەنێو گەنجانەدا لە رێژەیەکی زۆر بەرزدایە".بەشێک لەو لایەن شیعیانەی باڵی سەربازیان ھەیە لە نێوشیان عەسایب ئەھلل حەق، نوجەباو حیزبوڵڵا دەڵێن، لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا دەوەستنەوە و بە فەرمیش داویان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە لەگەڵ دووژمنانی ئێران رێکنەکەوێت.داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending