2018/08/12 | 22:20

عەبادی

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەبادی جەخت لەسەر توندووتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و رێگەنەدان بە "دزەکردنی هیچ گرووپێک" دەکاتەوە.

دەشڵێت پەیوەندیەکانی عێراق و ئێران "نایاب"ن و "لێکدانەوە هەڵەکان" لەو بارەوە رەتدەکاتەوە.ئەمڕۆ یەکشەممە 12-8-2018 ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنی تاوتوێکرد.بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کراوە، جەخت لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە، کە "پەیوەندییەکی گەورە بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە و پاراستنی ئەو پەیوەندییانەش بە گرنگ دەزانێت".ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو "لێکدانەوە هەڵە و لێدوانە سیاسییانە" لەبارەی هەڵوێستی فەرمی عێراق رەتدەکاتەوە، کە ئیدانەی برسیکردنی گەلانی ئێرانی کردووە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە.لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندی نایابی عێراق لەگەڵ ئێران دەکاتەوە".ئەو راگەیێندراوە لەبارەی "نایابی" پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لەکاتێکدایە، بڕیاربوو عەبادی رۆژی چوارشەممە، واتە رۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە سەردانی تارانیش بکات، بەڵام ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە راگەیێندرا.هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تووندتۆڵکردنی سنووری عێراق و تورکیا کراوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەسەر توندووتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و تورکیا لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سنوور و رێگەگرتن لە دزەکردنی هەر گرووپێک کردووەتەوە.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، تاوتوێی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەکی فریاکەوتنی نیشتمانی یەکگرتوو کراوە، کە هاووڵاتییان لەکاتی تەنگانە و پێویست پەیوەندی بکەن و لایەنی پەیوەندیدار لە مەترسی و هەر رووداوێک ئاگاداربکەنەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی دیکەش کراوە، وەک پرۆسەی کۆگای چەک و تەقەمەنی و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پشکنین و چاودێری پرۆسەی کۆگاکردن لەگەڵ کاری فەرماندەیی هێزی دەریایی و چۆنێتی بووژانەوە و بەهێزکردنیان.داڕشتنەوە: حەکیم داود




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending