English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



حەشدی شەعبی کشانەوەی لە نەینەوا رەتدەکاتەوە

2018/08/12 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-هەولێرحەشد شەعبی کشانەوەی هێزەکانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا رەتدەکاتەوە  و دەڵێت، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانە.جەواد کازم، بەرپرسی جموجۆڵەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەری فەرمی حەشدی شەعبی بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە "ئەوەی بەم دواییانە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا باسی لێوەدەکرێت، بەتەواوی دوورە لە راستییەوە".ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی جەختیکردووەتەوە "هیچ پرۆسەیەکی کشانەوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا نییە".جەواد کازم  راشیگەیاندووە، ئەوەی هەیە دووبارە بڵاوبوونەوەی هێزەکانە و بە فەرمان و هاوئاهەنگییە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان.بەرپرسی جموجۆڵەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەشڵێت "بەهۆی بوونی هاوکاری نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و دانیشتووانەکەیەوە، ئێستا ئاسایشی پارێزگای نەینەوا سەقامگیر و بەرقەرارە".










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending