English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



دۆلارێک بەرامبەر 7.22 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا

2018/08/12 | 23:30

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-ئەنقەرەدوای ئەوەی بەیانیی رۆژی یەکشەممە دۆلارێک بەرانبەر 6.4 لیرە بوو، لە دوای داخستنی بۆرسە ئەم نرخە گەیشتە 7.22 لیرەی تورکی.تاوەکو دێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر دەبن و لەم نێوەندەدا دۆلار و یۆرۆ بەردەوام ژمارەی پێوانەیی لە بەرانبەر لیرە تۆماردەکەن. سەر لەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، هەر دۆلارێک بەرانبەر 6.4 لیرەی تورکی بوو، بەڵام دوای داخستنی بۆرسە و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا بەهای دۆلارێک گەیشتە 7.22 لیرە.میدیای تورکیا بڵاویانکردەوە کە نرخی دۆلارێک بەرانبەر 7.22 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم دابەزینەی بەهای لیرەیە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لە سەروبەندی زیادکردنی باجە لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا.رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەم چەند رۆژەدا بەرپەرچی تووندی ئەمریکای دایەوە و داوای لە گەلی تورکیا کرد ئاڵتوون و دراوە بیانییەکانیان بگۆڕن بۆ لیرەی تورکی.داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending