2018/08/12 | 23:30

سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرسووپەر ساکۆ، راپەر و گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی لە کۆتایی ئەم مانگە بۆ کۆنسێرتێک دێتە هەولێر.گەزیم مستەفا، سەرپەرشتیاری کارەکانی ئەو کۆمپانیایەی کە کۆنسێرتەکە ئەنجامدەدات (ئاژانسی ڤۆکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاری هەولێر ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە،  بۆیە کاردەکەن بۆ ئەوەی هەندێ چالاکی دڵخۆشکردن ئەنجامبدەن کە زیاتر گەنجانی کورد تێیدا بەشداردەبن.

ئەو کۆنسێرتە دڵی خەڵک خۆشدەکات، دەتوانن کاتێکی خۆش بەسەربەرن و تۆزێک لە سیاسەت و قەیرانەکان دووربکەونەوە.رێکخەرانی کۆنسێرتەکە پێشبیندەکەن، هەزار کەس لە سەرجەم شارەکانی عێراق و کوردستانەوە بەشداری بکەن.کۆنسێرتەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە 30-8-2018 بەڕێوەدەچێت.

تیکت لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەفرۆشرێت بەڵام هێشتا شوێنەکانی فرۆشتنی رانەگەیێندراوە.سووپەر ساکۆ لە ئەرمینیا لەدایکبووە و دواتر کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا.

لە ساڵی 2016 بە گۆرانی "Mi Gna" لە ئەرمینیا ناسرا، کە گۆرانییەکە میکسی ئەرمەنی و ئینگلیزییە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending