2018/08/13 | 01:50

بارسا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه‌

(هەواڵ كوردستان)- رووداو ـ هه‌ولێریانه‌ی بارسێلۆنا، توانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بباته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی شاری ته‌نجه‌ له‌ مه‌غریب، به‌ 2 ـ 1 گۆڵ له‌ سێڤییای برده‌وه‌.سه‌ره‌تا پابلۆ سارابیا له‌ خوله‌كی 9ی یارییه‌كه‌دا، سێڤییای به‌ گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 42 دا جیرارد پیكێ گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ بارسا تۆماركرد.له‌ گێمی دووه‌مدا، كه‌ بارسا به‌ هێرشبردن و سێڤییا به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ یاری ده‌كرد، عوسمان دێمبێڵی له‌ خوله‌كی 78 دا به‌ لێدانێكی موشه‌ك ئاسا له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزاوه‌ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد.لیۆنێل مێسی، كه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌ یارییه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد، وه‌ك كاپتنی بارسا جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending