2018/08/13 | 09:00

گۆڕان: هێشتا یەکێتی 33 پۆستی نەداوینەتێ

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - سلێمانیبزووتنەوەی گۆڕان جارێكی دیكە داوای لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە ئەو پۆستانەی رادەست بكاتەوە كە بەپێی رێككەوتننامەی دوو ساڵ بە دوو ساڵی نێوانیان بەریدەكەوێ و تاوەكو ئێستا یەكێتی نەیداوەتێ.

پارێزگاری سلێمانیش كە لەسەر پشكی بزووتنەوەكە ماوەی ساڵێكە دەستبەكار بووە، دەڵێ جێگری سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دەربڕیوە ئەو پۆستانە بدرێنەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان.هەرچەندە ئێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانیان لەوە خراپترە باسی رێككەوتنە ئیدارییەكەی نێوانیان بكەن، بەڵام وا پێدەچێی بزووتنەوەی گۆڕان بە تەواوی دەستی لەوە شووشتبێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە مانگی 12ی ئەمساڵ بكرێ‌، بۆیە جارێكی دیكە بە فەرمی داوای لە یەكێتی كردووە ئەو پۆستانەی بداتەوە كە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەپێی رێككەوتنی نێوانیان بەریكەوتووە و هێشتا وەرینەگرتوون.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) رایگەیاند "رۆژی 23ی تەممووز لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆكی حكومەت دانیشتین، زۆربەی كێشە ئەمنی و ئیدارییەكانی سلێمانیمان چارەسەر كرد". هەروەها دەڵێت: "ئەو پۆستانەی كە مافی گۆڕانن و لە رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتیدا هەن، بەڵێن درا پڕبكرێنەوە و لەڕێگای حكومەتی خۆجێییەوە كێشەكان تێپەڕێنین، ئەوانە ژمارەیان 33 پۆستە و بڕیارمان داوە بە كەسانی شارەزا و پسپۆڕ و شیاو پڕبكرێنەوە، هەموو ئەو پۆستانە بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕدەكرێنەوە".رۆژی 9/12/2014 بە ئامادەبوونی سەركردە باڵاكانی گۆڕان و یەكێتی، لە مەراسیمێكدا واژۆ لەسەر رێككەوتننامەیەكی ئیداری كرا كە بە رێككەوتننامەی دوو ساڵ بە دوو ساڵی نێوان ئەو دوو لایەنە ناودەبرێ بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بەڵام لەوكاتەوە بە بەردەوامی بزووتنەوەی گۆڕان ناڕەزایەتی دەردەبڕێ و یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەوەی رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكردووە.بەپێی ڕێككەوتنەكە، لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبوو بزووتنەوەی گۆڕان 43 پۆست لە بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و جێگری پارێزگار وەربگرێت، بەڵام هێشتا 33 پۆستی دیكەی پێنەدراوە كە گرنگترینیان پێكدێن لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، هەروەها قائیمقامی هەڵەبجە و قائیمقامی سەیدسادق.چەند رۆژێك پێش دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، نیاز ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند: "دەستبەكاربوونی پارێزگاری سلێمانی دەبێتە هۆی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی دیكەش، بۆ نموونە جێگری پارێزگارەكان، ئەوانەش یەكلا دەبنەوە، هەروەها بیرمان نەچێت ئێمە لە رێككەوتنەكەدا پارێزگای هەڵەبجەشمان هەیە، پۆستەكانی ئەوێش بە هەمانشێوە یەكلادەبنەوە و هیچ لارییەكمان نییە، ئەوەی لە رێككەوتنەكەدا هەیە ئەوە جێبەجێ دەكەین".بەڵام زیاتر لە ساڵێكە هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستبەكار بووە و هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان چاوەڕێی پۆستەكانیەتی.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ: "ئێمە لە دوو رێككەوتننامە لەگەڵ یەكێتی شكستمان هێنا و  خۆشباوەڕ بووین بەوەی یەكێتی ئەو پۆستانە رادەست بكات".ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، گوتیشی: "یەكێتی تاكلایەنە ئەو رێككەوتنەی بۆ مەبەست و بەرژەوەندیی خۆی بەكاردەهێنا و جێبەجێی نەدەكرد.

هەڵەی ئێمەش ئەوەبوو كە بڕوامان بە یەكێتی كرد، هەرچەندە بەشێك لەو پۆستانە گۆڕان خۆی وەرینەدەگرتن بەهۆی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمەوە". دوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو ساڵ بەسەر ئەو رێككەوتنە ئیدارییەدا و بەدیاریكراوی لە 17ی ئایاری 2016 ، بزووتنەوەی گۆڕان چووە نێو رێككەوتننامەیەكی سیاسی دیكە لەگەڵ یەكێتی كە بە رێككەوتننامەی دەباشان ناسراوە و بە ئامادەبوونی تەواوی سەركردە باڵاكانی ئەو دوو لایەنە لە ماڵی تاڵەبانی واژۆ كرا.

هەرچەندە گۆڕان دوو هێندەی رێككەوتنی یەكەم لەوەش نائومێد بوو.نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرپرسی مەكۆی هەڵەبجە، دەڵێ ژمارەیەك پۆست لەنێوان ئەوان و یەكێتی وەك كێشە ماونەتەوە "بەشی زۆریان یەكێتی ئامادە نییە بیداتە ئێمە و بەشێكیشی خۆمان وەرماننەگرتوون".

لەو پارێزگایە جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقامی هەڵەبجە، پشكی گۆڕانن "بەڵام نایدەن هەرچەندە چەند جارێك داوامان كردووە".ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها دەڵێ: "لەوكاتەوەی د.

ئاسۆ فەرەیدوون، وادەكەی وەك پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتووە، عەبدوڵڵا نەورۆڵی پارێزگاری هەڵەبجەش وازی هێنا و عەلی عوسمان خرایە شوێنی.

ناوی ئەوانەی كە گۆڕان دەیەوێ لە پۆستەكان دایانبنێ، لای جێگری سەرۆكی حكومەتە، بەڵام تاوەكو ئێستا فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەرنەكراوە، هەروەها بەپێی رێككەوتنەكە سێ بەڕێوەبەرایەتی دیكە لە هەڵەبجە بەر ئێمە كەوتوون و پێماننەدراوە".پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی بۆخۆیان مشتومڕی گەرم و بێزاركەری چوار ساڵی رابردوو بوون، ئەوەش بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2014 كە زۆرتر لە شەش مانگ گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان یەكێتی و گۆڕان، نزیك بوو لەوەی پێكهێنانی ئیدارەی لۆكاڵی بە بنبەست بگات بەهۆی رێكنەكەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی پارێزگاكە و هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵ و پارتیش ئامادە نەبوون فراكسیۆنی زۆرینە لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی دروستبكەن، تاوەكو كێشەكە گەورەتر نەبێ.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بە وردی باسی گرفتی پۆستە بەتاڵەكانیان كردووە :"هەندێكیان یان خانەنشین بوون یان هێشتا دەستبەكار نەبوون، بەڵێن دراوە پڕبكرێنەوە و هەروەها هەوڵ دەدەین كێشە ئیداری و كارگێڕییەكان چارەسەر بكەین لە پارێزگای سلێمانی".رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، رەتیدەكاتەوە یەكێتی ئەو پۆستانەی نەدابێتە گۆڕان و دەڵێ "ئەوان خۆیان یان بەهۆی كێشەی ناوخۆیی وەریاننەگرتووە، یان بەهۆی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێم نەیانویستووە". هەروەها گوتی: "بەشێك لەو پۆستانە پۆستی ئیدارەی ناوچەكانن وەك ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەڵام لە یاساكانی ئەنجوومەنی وەزیراندا چ یاسایەك هەیە ئیدارەی گشتی و جێگری ئیدارەی تێدابێ تاوەكو مەرسوومی دەستبەكاربوونی بۆ دەربكات؟".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending