2018/08/13 | 09:35

ڤیدیۆ؛ یاریزانێک 7 گۆڵی لە یارییەکدا تۆمارکرد و 10-1 بردییانەوە

(هەواڵ كوردستان)-

رووداو - هەولێرلە خولی تۆپی پێی قەتەر لە یارییەکدا 11 گۆڵ تۆمارکران و یاریزانێک بەتەنیا 7 گۆڵی تۆمارکرد.لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولی تۆپی پێی قەتەر یانەی ئەلسەد بە 10 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی ئەلعەرەبی بردەوە و بەغداد بونجاح، یاریزانی جەزائیری و ئەستێرەی یانەکەش بەتەنیا 7 گۆڵی تۆمارکرد و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد، کاتێک پێش یونس مەحموودی عێراقی کەوت کە لەساڵی 2005 بەرامبەر یانەی ئەلشیمال لە یارییەکەدا شەش گۆڵی تۆمارکردبوو. 

کەرنەڤاڵی گەورەی گۆڵ تۆمارکردنی یانەکەی چاڤی هێرناندێز لە خولەکی 14 دەستیپێکرد و لە خولەکی 89 کۆتاییهات، بەغداد بونجاح حەوت گۆڵی تۆمارکرد، موستەفا عەبدولڵا گۆڵێکی بەهەڵە لە خۆیان کردەوە، ئەکرەم حەسەن عەفیفیش دوو گۆڵی تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەی یانەی ئەلعەرەبیش لەلایەن موستەفا عەبدولڵاوە تۆمارکرا.لە دوو یاریی رابردوودا ئەلسەد 16 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا یەک گۆڵی لێکراوە، بەغداد بونجاحیش لەو دوو یارییەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە.

"



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending