2018/08/13 | 10:10

كوڕە 11 ساڵانەكەی هاندا بۆئەوەی دایكی و مێردە تازەكەی بكوژێ

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێردوای شەش مانگ خۆحەشاردان، دواجار عەبدولستار كەوتە دەستی پۆلیس.

ئەو پیاوە كوڕە 11 ساڵانەكەی خۆی هاندابوو بۆ كوشتنی دایكی و ئەو پیاوەی لە دوای جیابوونەوەی لە عەبدولستار، شووی پێكردبوو.عەبدولستار عەلی، تەمەن 68 ساڵ، بەدەم ئازاری قاچیەوە بەرەو زیندان رێی دەكرد، چونكە مانگێك لەمەوبەر لە رووداوێكی هاتوچۆدا قاچی شكاوە، بەڵام ئەو ئازاری ویژدانی زیاتر بوو لە ئازاری قاچی، كە بەناحەق، ژنی سێیەمی بەرەو مەرگ برد.رۆژی یەكی شوباتی ئەمساڵ، سەناریا محەممەد، تەمەن 37 ساڵ، هاوژینی پێشووی عەبدولستار، لەلایەن یونس عەبدولستاری تەمەن 11 ساڵانەوە كوژرا، یونس دەستگیركرا، عەبدولستاریش كە هاندەری كوڕەكەی بووە، خۆی شاردەوە، تاوەكو رۆژی 7/8/2018 دەستگیر كرا.عەبدولستار، تەمەنی 19 ساڵان بووە كە هاوسەرگیری لەگەڵ سەعدیەی كچی پووری كردووە.

ئەوان خاوەنی نۆ منداڵ بوون.

دواتر بەبێ‌ پرسی سەعدییە ژنێكی دیكەی هێنا بەناوی نازەنین.

عەبدولستار دەڵێت "نازەنین 17 ساڵ لە خۆم بچووكتر بوو، بەبێ‌ رەزامەندی سەعدیە هێنام.

بۆیە سەعدیە بەبێ جیابوونەوە گوتی چیتر نەیەی بۆ لامان و وازمان لێبێنە".عەبدولستار سێ‌ منداڵی لە نازەنین هەبوو كاتێك بڕیاری دا ژنی سێیەم بهێنێ‌ كە 30 ساڵ لە خۆی بچووكتر بوو، سەناریا محەممەد، پێشتر شووی كردبوو، بەڵام جیاببووەوە.

عەبدولستار گوتی: "سەناریا خەڵكی كەركووك بوو، لە ماڵی هاوڕێیەكم بینیم، من بە قاتی شاڵ و بۆیاخی سەروسمێڵەوە كەسێكی شیك بووم.

پارەشم هەبوو.

سەناریا پێیگوتم من بێكەسم، بەس تۆ رازی بیت شووت پێدەكەم".عەبدولستار چاوی پڕ دەبێت لە فرمێسك و دەڵێت: "ئەگەر سەناریا خیانەتی لێنەكردبام، قیمەتی تەواو نەدەبوو لە جوانی و چاكی، زۆر گوێڕایەڵ و بێ كێشە بوو، بەڵام بەهۆی هامشۆكردنی ئارایشگایەك ژنەكەم دڵی گۆڕا، خاوەنی ئارایشگاكە سەناریای هاندابوو لە من جیابێتەوە و شوو بە براكەی بكات كە ناوی تەیب بوو". گوتیشی: "تەیب بەئاشكرا یەخەی گرتم و گوتی دەبێت لە ژنەكەت جیابیتەوە، چونكە خۆشمدەوێت".سەناریا لە دادگا سكاڵا لەسەر عەبدولستار تۆمار دەكات و لێی جیادەبێتەوە، پاشان شوو بە تەیب دەكات.

دوای نۆ مانگ یونس و براكەی داوا دەكەن دایكیان ببینن.  یونس لە وتەكانیدا بۆ پۆلیس گوتوویەتی: "باوكم سێ مانگ لێیدام تا فێربووم چۆن تفەنگ بەكاربێنم، پلانی كوشتنی دایكم و مێردە تازەكەی خستە مێشكمەوە، دوای ئەوەی دایكم رازی بوو من و براكەم بباتە لای خۆی، رۆژی 1/2/2018 لەكاتی خەودا هەر بە كڵاشینكۆفەكەی تەیب هەردووكیانم كوشت".دوای ئەوەی یونس لەلای پۆلیس دان بەوەدا دەنێت كە باوكی هانی داوە بۆ ئەو تاوانە، فەرمانی گرتن بۆ عەبدولستار دەردەچێت، بەڵام ئەو بەرەو كەركووك هەڵدێت و لەوێش نزیكەی مانگێك پێش ئێستا چوارەم ژن دەهێنێ.

دوای شەش مانگ لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای عەبدوستاردا، پۆلیسی كەسنەزان لە رۆژی 7/8/2018 دۆزییانەوە و دەستگیریان كرد.ژنی چوارەمی عەبدوستار كە زانیویەتی هاوژینەكەی تۆمەتبارە و دەستگیركراوە، بەجێیدەهێڵێ، ئێستا یونس و باوكی لە زیندانن و بەپێی ماددەی 406 سزادراون، دادگا سزای 10 ساڵ بەندكردنی بۆ یونس و بەندكردنی هەتاهەتایی بۆ عەبدولستار دەركردووە.

یوسفی برا بچووكی یونسیش بەهۆی تاوانی باوك و براكەی، لەسەر جادە رۆژ دەكاتەوە.دایك و خوشكەكانی سەناریا لە پیاوە قۆزە شاڵ لەبەرەكە رامابوون كە بە شەش مانگ بووە بە پیاوێكی لاواز و پیر، ئەوان داوایان دەكرد یاسا مافی كچەكەیان وەربگرێتەوە.

دایكی سەناریا لەكاتی بینینی عەبدولستاردا گوتی "چۆن دڵت هات ئەو ژنە وا لێبكەی، چۆن دوو گەنجت خستە ژێر خۆڵ؟".

عەبدولستار دەگریا و سوێندی دەخوارد كە ئاگاداری ئەو رووداوە نییە و كوڕەكەی ماڵی هەردووكیانی وێران كردووە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending