2018/08/13 | 10:15

دەزگای خێرخوازی بارزانی 8 ملیۆن دۆلار بەسەر منداڵاندا دابەشدەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-هەولێرلە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی ئیمارات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەیەک بۆ دابەشکردنی 8 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی بەسەر زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە شارەکانی باشووری کوردستان رادەگەیێنێت.موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو لە بارەی میکانزمەکانی دابەشکردنی ئەو هاوکاریانە رایگەیاند: "ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2009 دەستیپێکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمە و مانگی سووری ئیماراتی، پرۆژەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەمڕۆ زیاتر لە 8 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار بەسەر 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز دابەشدەکرێت".موسا ئەحمەد، دەڵێ: "ئێمە هەوڵمانداوە ئەو پرۆژەیە هێشتا بەرفراوانتر بکەین، لە ساڵی 2011 بە ئامادەبوونی جەنابی کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانمانکرد، لەوێش ژمارەیەکی دیکە لە منداڵان سوودمەندبوون لەلایەن بەڕێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیاکان".بەگوتەی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرجەمی ئەو منداڵانەی لەلای ئەوان تۆمارکراون، ژمارەیان دەگاتە "21 هەزار منداڵ، کە لە پرۆژەکانی مانگی سووری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، مانگی سووری کوەیتی و جارێکیش وڵاتی سعودیە سوودمەند بوونە، بە درێژایی ئەو ماوەیەش 37 ملیار دینار بەسەر ئەو ئازیزانە دابەشکراوە".سەبارەت بەو منداڵانەی ئەو هاوکاریانەیان بەسەردا دابەش دەکرێت، موسا ئەحمەد دەڵێ: " ئەو منداڵانانەی کە دایک یان باوکیان بەهۆی کارەساتێکەوە لەدەستداوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چۆن چەترێک بووە بۆ هەموو کەسێک کە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەیە، بۆ ئەوانیش هەوڵدەدات ببێتە ماڵێک لە هەموو روویێکەوە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت، بە تایبەتیش پێدانی مووچەیەکی مانگانە".موسا ئەحمەد دەشڵێ، "لە رۆژانی داهاتوودا لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، لە هەڵەبجەی شەهید، سلێمانی، گەرمیان، کەرکووک، دهۆک و هەولێر پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت، لە میانی ئەو پرۆسەیەش 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ تورکیا: ژ 10 ڤێ مەهێ باجا ئەمریکا زێدە بوویە
⋙ : "توركیا و ئێران دەتوانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن"
⋙ یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە پیانیچ دەکات
⋙ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کۆتایی بە کارکردن لە ئێران هێنا
⋙ ئەمریکا.. 2 سیخۆرێن ئیرانی هاتن گرتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا
⋙ بەوێنە.. نادیە موراد هاوسەرگیری کرد
⋙ ب ڤیدیۆ – هه‌موو مێشێن مێشه‌ڤانه‌كێ ب ئه‌گه‌ره‌كێ نه‌دیار مرن

Trending