2018/08/22 | 09:25

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیادا ده‌سەپێنێت

(هەواڵ كوردستان)- واشنتۆن - AAوەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە تۆمەتی "ھاوکاریکردنی مۆسکۆ لە چالاکییەکانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەمریکا، سزای بەسەر دوو ھاووڵاتی رووسی و کۆمپانیایەکی رووسی و سلۆڤاکی دا سەپاند.بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە، ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا، مەترسی بۆ سەر ئەمریکا دروستکردووە.لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە، کۆمپانیای Vela-Marine Ltd شاری مۆسکۆ و کۆمپانیای Lacno S.R.O وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەمریکا، سزایان بەسەردا سەپێنراوە و ھاوکات دوو ھاووڵاتی رووسیش بە ھەمان ھۆکار خراونەتە لیستی سزادراوانی ئەمریکا.ئەم کەسانەی کە ناوبراون بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کۆمپانیای Divetechnoservices رووسی خراونەتە لیستی رەشەوە.لەلایەکی دیکەش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە ھۆی پێشێلکردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆریای باکوور، سزای بەسەر دوو کۆمپانیای دروستکردنی کەشتی رووسی و شەش کەشتی دا سەپاند.ئەمریکا بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سزای بەسەر ژمارەیەکی زۆری کەس و دامەزراوەی سەر بە رووسیای دەرکردبوو، بەڵام رووسیا گشت ئەو تۆمەتانەی رەتکردبووەوە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ زانکۆیەک قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان وەک کارتی فشار لەسەر حکوومەت بەکار دێنێ
⋙ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك: دادگا لە كەركووك لاوازە و بێلایەن نییە
⋙ راگەیەندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەدر بڵاو دەکرێتەوە
⋙ وەزیری پێشەسازی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە
⋙ پارتی هەڵوێست لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار رادەگەیەنێت‌و وەڵامی یەكێتی دەداتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان پێشانگایەک لە پارکی شانەدەر دەکاتەوە
⋙ وێنەی هونەرمەندانی عەرەب لە فیستیڤاڵی الجونة سینەمایی
⋙ بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان

Trending