English | عربي

پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە


پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

2018/09/10 | 14:25

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێر دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە روانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغدا و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.دەقی راگەیێندراوەکە ..ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی٩ـی٢٠١ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسووڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.یەکەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.دووەم: هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین.

بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان.هەردوو مەکتەبی سیاسیی                                 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان    پارتی دیموکراتی کوردستان     ١٠ـی٩ـی٢٠١٨ 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending