2018/09/13 | 13:50

رووسیا.. ڤلادیمیر پوتین مانۆڕی Vostok-2018ی به‌سه‌ركرده‌وه‌

(هەواڵ كوردستان)- مۆسكۆ – AA 

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین مانۆڕی سه‌ربازی Vostok-2018 كه‌ له‌ سیبیریا به‌رده‌وامه‌، به‌سه‌ركرده‌وه‌. 

كرملین رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتین به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ مانۆڕه‌كه‌ سه‌ردانی گۆڕه‌پانی مه‌شقی سه‌ربازی تسوگۆل-ی له‌ ناوچه‌ی زابایكاڵ له‌ سیبیریا کردووە. 

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری، سێرگی شۆیگو و وه‌زیری به‌رگری چین، ویی فینگ و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی مه‌نگۆلیا، گانسه‌له‌م لهاگڤاسوره‌ن قۆناغی سه‌ره‌كی مانۆڕه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد.

كرملین له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ڤلادیمیر پوتین خاڵی پشكنینی جوڵاوی گۆڕه‌پانه‌كه‌یشی به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ و دوای ته‌واوبوونی مانۆڕه‌كه‌ خه‌ڵاتی به‌ سه‌ربازانی رووس، چین و مه‌نگۆلیا به‌خشیووه‌.

له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكیشدا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌و هێزه‌وه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هێنده‌ سه‌خت و گه‌وره‌ ده‌ربچێت.

سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی سه‌ره‌كی مانۆڕه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی مه‌شقی سه‌ربازی تسوگۆل له‌سه‌ر ئاستی به‌رز ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌موو یه‌كه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تواناكانی خۆیان نیشانداوه.

ڤلادیمیر پوتین به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی کە رووسیا وڵاتێكی ئاشتیخوازه‌ گوتی: "ئێمه‌ پلانی هێرشكردنمان نییه‌ و ناشمانبێت.

ئامانجی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن هه‌ماهه‌نگییه‌كی بونیتانه‌رانه‌یه‌.

هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ٨٧ چاودێر له‌ ٥٩ وڵاتی جیهانه‌وه‌ چاودێری ئه‌م مانۆڕه‌ ده‌كه‌ن".‌

مانۆڕی Vostok-2018 كه‌ به‌رفراوانترین مانۆڕی سه‌ربازییه‌ له‌ مێژووی رووسیا نزیكه‌ی 300 هه‌زار سه‌رباز، زیاتر له‌ هه‌زار فڕۆكه‌، هەلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 36 هه‌زار تانك، زرێپۆش و ئامێری دیكه‌ی سه‌ربازی و نزیكه‌ی ٨٠ كه‌شتی به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.

17ی ئه‌م مانگه‌ مانۆڕه‌كه‌ كۆتایی دێت، هه‌ریه‌ك له‌ چین و مه‌نگۆلیاش له‌ مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدارن.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending