2018/09/15 | 21:40

بەبێ هەڵبژاردنی جێگری دووەم، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی دواخرا

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - بەغداپەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەبێ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی (یەکشەممە 16-9-2018) دواخرا.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دوو لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران؛ ئەوانیش سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ شیعە.لە دانیشتنەکەد سەرەتا محەممەد حەلبووسی، بەربژێری میحوەری وەتەنی (سوننە) بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

حەلبووسی لە کۆی 298 دەنگ، توانی 169 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش بەسەر خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی سەرکەوت.دواتر حەسەن کەریم کەعبی، بەربژێری هاوپەیمانی سائیروون لە پێکهاتەی شیعە بە 210 دەنگ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.لە هەمان دانیشتندا هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرا، سێ پەرلەمانتاری کورد (د.

بەشیر خەلیل حەداد، د.

موسەننا ئەمین و ئەحمەد حاجی رەشید) خۆیان بەربژێر کرد.

لە ئەنجامدا د.

بەشیر حەداد 152 دەنگی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە 167 دەنگ هەبوو.سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووبارەکردنەوەی دەنگدانی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دواخست بۆ رۆژی یەکشەممە.دوای هەڵبژاردنی محەممەد حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمان، خالید عوبەیدی کە بەربژێر بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و 89 دەنگی بەدەستهێنا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنووسێت "بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە".

خالید  عوبەیدی راشیگەیاندبوو "با ئەو خێزانە گەندەڵە بە کەرەستەکەی خۆی دڵخۆشبێت کە (وەکو دەڵێن) بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، هەروەها با ئەو گەندەڵانە دڵخۆش بن کە ئێستا پیرۆزبایی لەیەکدی دەکەن.

سەبارەت بە عێراق و عێراقییەکانیش دەڵێم: خواتان لەپشتە و ئەویش لە هەمووان یارمەتیدەرترە".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending