2018/09/16 | 17:50

کۆمەڵی ئیسلامی داوای پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات

(هەواڵ كوردستان)- رووداو -  بەغدا

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵ بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت.ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، کە خۆی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کرد و سەرنەکەوت، بە رووداوی راگەیاند "دڵنیای ئەو لایەنە سیاسییانە دەکەمەوە، کە ئەوە یەکەم وێستگە نابێت کێبڕکێی تێدا دەکەم.

من خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کاندید ناکەم، بەڵام دوور نییە هەر لە کوتلەی کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدمان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، سەیری واقیع و زروفەکە دەکەین بزانین چۆنە، ئەوکاتە بڕیاری لێدەدەین، بەدڵنیاییشەوە ئامادەکاریمان لەوبارەیەوە کردووە، خۆکاندیدکردنی منیش سەرەتایەک بوو بۆ ئەو قۆناخە".ئەندامەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە بە خۆپاڵاوتنی نێوماڵی کوردی لێکترازاندبێت و گوتی "ئەوەی نێو ماڵی کوردی ترازاند ئەوەبوو بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە رێککەوتنی سیاسی ژێربەژێری کردووە بۆ دابەشکردنی پۆست و ئیمتیازاتەکان و، بەناوی کورد رێککەوتنی کردووە".کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دوو کورسی هەیە ئەوانیش پەرلەمانتاران سەلیم شووشکەیی و ئەحمەد حاجی رەشیدن. 

د.

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی و ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی  لەگەڵ د.

بەشیر حەداد، پەرلەمانتاری پارتی خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد، لە خوولی دووەمی دەنگداندا د.

بەشیر بە 185 دەنگ بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرا.د.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، پەرلەمانتارانی گۆڕان، یەکگرتوو و هاوپەیمانی  لە خوولی دووەمدا دەنگیان بە ئەحمەد حاجی رەشید داوە، ئەوەش مافێکی یاسایی خۆیانە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending