English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



لە سلێمانی کەسێک خۆی و کچەکەی دەکوژێت

2018/09/16 | 19:35

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی كورد ستی دوو، باوکێک خۆی و کچە تەمەن 16 ساڵەکەی دەکوژێت و هاوسەرەکەیشی بە سەختی بریندار دەکات.

پۆلیسی سلێمانی لە هەواڵێکدا رایدەگەیێنێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-9-2018، لە شاری سلێمانی و لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی كورد ستی دوو، باوكێك كچ و هاوسەرەكەی بەسەختی برینداردەكات، دوای ئەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كچە 16 ساڵانەكەی بەناوی ( ب،غ ،غ ) گیانلەدەستدەدات، باوكەكە خۆیشی دەكوژێت".

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

وەک لە هەواڵەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: "(ب،ع،ع ) كە برینداری روووداوەكەیە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending