2018/09/16 | 21:55

دڵشاد شەهاب: نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەسەڵاتەکانی خۆی دابەزاندووە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێردڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەسەڵاتەکانی خۆی و ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەزارەت و پارێزگاکان دابەزاندووە.

دەشڵێت، ئەوە سیاسەتی نەگۆڕی پارتییە نەک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا باسی ئەو پرسە بکات.لە بانگەشەی لیستی یەکێتی لە پێنجوێن، قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو دەسەڵاتانەی ئەمڕۆ لە هەولێر قۆرخکراون هەموویان دادەبەزێنینەوە بۆ پارێزگا، قەزا و ناحییەکان.

هەندێک حیزب کە هاتنە ناو دەسەڵاتەوە هەرچی سەڵاحییەتی قەزا و ناحییەکان هەبوو کێشایانەوە بۆ هەولێر، بەڵام ئێمە دەیانگەڕێنینەوە".لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو، دڵشاد شەهاب رایگەیاند "ئەوانەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کاریان کردووە، هەمووان بە وەزیری سەرجەم حیزبەکانەوە ئەو راستییە دەزانن، کە نێچیرڤان بارزانی نەک لەم کابینە بەڵکو لە کابینەکانی پێشووترەوە دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی لە خۆی و لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێکردووە.

وەزیرەکان لە بوارەکانی خۆیاندا هەموو دەسەڵاتێکیان هەبووە و هەیە، چەندین نووسراو و بەڵگەش بە واژۆی نێچیرڤان بارزانی هەن بۆ دابەزاندنی دەسەڵاتەکان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزیر و لە وەزارەتەکانیشەوە بۆ پارێزگا، قەزا و ناحییەکان".دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم وەزیرەکان و پارێزگارەکانی پێشووتر و ئێستاش ئەو راستییە دەزانن کە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی بەردەوام دەسەڵاتەکانی دابەزاندووە، چونکە  "سیاسەتی پارتی ئەوەیە کە دەسەڵاتەکان دابەزنە خوارەوە و کاری خەڵک ئاسان بکرێت، ئەوە هەمیشە سیاسەتی پارتی بووە نەک وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریبهێنێت".لەبارەی قسەکانی قوباد تاڵەبانی لە بانگەشەی لیستەکەی لە پێنجوێن، دڵشاد شەهاب "کاک قوباد تاڵەبانی خۆی جێگری سەرۆکوەزیرانە و دەزانێت کە دەسەڵات لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نادرێنە قەزاکان، بەڵکو ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتەکان دەداتە وەزارەتەکان، ئەوانیش دەیدەنە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆشەوە دەدرێت بە پارێزگاکان و لەوێوە بۆ قەزا و ناحییەکان دادەبەزێندرێن".دڵشاد شەهاب گوتیشی "کاک قوباد تاڵەبانی خۆی لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، من هەرگیز گوێم لێنەبووە هیچ گلەیی لەوە بکات کەو ئەو دەسەڵاتانە بۆچی لە ئەنجوومەنی وەزیرانن؟ چونکە لانیکەم جەنابیان دەتوانێ فەرمان بە پارێزگاری سلێمانی بکات کە دەسەڵاتەکانی بداتە قەزا و ناحییەکان بۆ ئەوەی لانیکەم کێشەی پێنجوێن چارەسەر بکرێت".وەک دڵشاد شەهاب ئاماژەی پێکرد "من دوو کابینەیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانم، هەرگیز بەڕێز قوباد تاڵەبانی باسی ئەو پرسەی نەکردووە، بۆیە نابێ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەو پرسانە باسبکرێن، چونکە یەکێتی هاوشێوەی پارتی لە حکومەتە و قوباد تاڵەبانیش پێگەیەکی گەورەی هەیە کە جێگری سەرۆکوەزیرانە".داڕشتنەوە: حەکیم داود




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending